پارێزگاری كه‌ركوك: ریفراندۆم ده‌كه‌ین و به جیهانی ده‌ڵێین كه چیمان ده‌وێ
خواكوڕك
پاریزگاری كه‌ركوك، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند”ریفراندۆم ده‌كرێت و ده‌بێ بشكرێت، ده‌بێ ئه‌نجامه‌كه‌شی بزانین، خه‌ڵكیش بۆیه ده‌نگ ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنێت بۆ جیهان كه میلله‌تی ئێمه چی ئه‌وێت.
(د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم) پارێزگاری كه‌ركووك له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا سه‌باره‌ت به پرسی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له كه‌ركوك رایگه‌یاند”ریفراندۆم ئه‌نجامده‌درێت و دواتریش به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی هه‌نگاو ده‌نێیین، ریفراندۆمیش بۆ ئه‌وه‌یه سه‌ربه‌خۆی رابگه‌ێنین.
پارێزگاری كه‌ركوك ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: هه‌ندێ لایه‌نی عێراقی ده‌یانه‌وێت بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی ئێمه بده‌ن، به‌ڵام گه‌لی كورد خۆی ده‌زانێن به‌رژه‌وه‌ندیيه‌كانی له چی دایه و خۆمان بڕیار له‌سه‌ر ئاینده‌ی خۆمان ده‌ده‌ين.