ئەردۆگان لیستێكی نوێ بۆ دەستەی سەرۆكایەتی ئەكپارتی دیاری دەكات
خواكوڕك
ئەمڕۆ 21ی 5ی 2017 لە هۆڵی ئارینای وەرزشی كۆنگرەی نائاسایی ئەكپارتی دەستی پێكرد، لە كۆنگرەكەدا هیچ میوانێكی بیانی بانگێشت نەكراوە، تەنها كۆنسوڵگەری و باڵیۆزخانەكان بانگێشت كراون، ئەدرۆگانیش بۆ دەستەی سەرۆكایەتی لیستێكی ئامادە كردووە، لە مۆنگرەكەدا بەپێی لیستەكەی ئەردۆگان بۆ سەرۆكایەتی ئەكپارتی زۆربەیان گەنج و كۆتا ئافرەتیش دیاری كراوە، ژمارەیەك لەنێونەری شارەكانی باكوری كوردستانیش زیاد دەكرێت”.
بەگوێرەی زانیاریەكانی میدیاكانی توركیا، ئەوانەی گومانیان لێدەكرێت لە گولەنیەكان و عەدوڵڵا گول و ئەحمەد دادوئۆغلو،نزیكن لە سەرجەم دەستەكانی سەركردایەتی ئەكپارتی خانەنیشن دەكرێن و هەر بەگوێرەی زانیاریەكان ئەكپارتی بریاری داوە كە پۆستی برێكاری سەرۆكی ئەكپارتییە زیاد بكرێت كە دەسەڵاتەكانی لە جێگیری سەرۆكی ئەكپارتی زۆر زیاترە”.
هەر بەگوێرەی زانیاریەكانی ئاژانسەكانی توركیا بەپێی پەیرەوی ئەكپارتی چیتر ئەردۆگان سەرۆكایەتی فراكسیۆنی ئەكپارتی ناكات و بیناڵی یلدرم دەبێتە سەرۆكی فراكسیۆنی ئەكپارتی، رێگاش دەكرێتەوە بۆ ئەوەی سەرۆككۆمار ببێتەوە سەرۆكی پارتەكەی كە لە ریفراندۆمی توركیادا هەمواری دەستووری توركیا كرایەوە”.