هەڤال ئەبوبكر: گوتاری سیاسی لەناو منداڵانی چوار ساڵ پێشكەش دەكات

خواكوڕك 

لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان گرتەیەك ڤیدیۆ بڵاو كراوەتەوە، كە هەڤال ئەبوبكر لەسەر گڵكۆی نەوشێروان مستەفادا گوتاری سیاسی لەناو منداڵانی خوار چوار ساڵ پێشكەش دەكات”.

لە گرتە ڤیدیۆكەدا كە منداڵی خوار چوار ساڵ كە پێدەچێت منداڵی باخچەی ساوایان بێت، هاتوونەتە سەر گڵكۆی نەوشێروان مستەفا لەگردی زەرگەتە، چەند كەسێكیش لەگەڵ منداڵەكان دەبینرێت، كە پێدەچێت، راهێنەرانی باخچەی ساوایان بن، كە منداڵەكانیان لەگەڵ خۆیان بردووە، بۆ سەر گڵكۆی نەوشێروان مستەفا”.

ئەم گرتە ڤیدیۆیە لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بەشێوەیەكی بەر بڵاو بڵاوكراوەتەوە، كە تێیدا هەڤال ئەبوبكر گوتارێكی تەواو سیاسی پێشكەش دەكات، بۆ منداڵە خوار چوار ساڵانەكەش ئەمەش بۆتە جێگای رەخنە گرتن و كاردانەوە، كە تێیدا پرسیار دەكرێت، لەراهێنەرەكانیان، كە ئایا پرس بە دایك و باوكی ئەو منداڵانە كراوە كە دەبردرێتە سەر گڵكۆی نەوشێروان مستەفا؟

لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكاندا، پرسیاری ئەوەش لەبارەی ئەو گرتە ڤیدیۆیە دەكرێت، كە بۆچی منداڵی خوار چوار ساڵ تێكەڵ بە گوتاری سیاسی دەكرێت، دەلێن پێشكەش كردنی ئەو گوتارە سیاسە لەلایان هەڤاڵ ئەبوبكر لەكاتی هێنانی منداڵەكان بۆ سەر گڵكۆی نەوشێروان مستەفا تەواو پێشەڵكردنی مافی منداڵە، چونكە منداڵ لەو تەمەنەدا ناكرێت تێكەڵ بە سیاسەت و گوتاری سیاسی و بۆ ئامانجی سیاسی ئاراستە بكرێت چونكە ئەمە تەواو پێچەوانەی مافەكانی منداڵانە”.

Back to top button