خەسرۆ گۆران لە پەرلەمانی عێراق دەستی لەكار كێشایەوە

خواكوڕك
بەمەبەستی خۆتەرخانكردن بۆ كارووباری حزبی خەسرۆ گۆران ئەندامی سەركرایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان و هاوكات ئەندامی پەرلەمانی عێراق, دەستی لە كار كێشایەوە, پەیوەست بەم بابەتە سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی پشتڕاستی هەوالەكەی كردەوە كە خەسرۆ گۆران دەستی لە كار كێشاوەتەوە.

د. عەرەفات كەرەم، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی ڕاگەیاند، ڕۆژی چوارشەممە 24/5/2017، خەسرۆ گۆران، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی كە پێشتر سەرۆكی فراكسیۆنەكە بووە، دەستی لەكار كێشانەوەی لە ئەندامێتیی پەرلەمانی عێراق پێشكەش كردووە.
ئەوەشی ئاشكرا كرد: ”دەست لەكار كێشانەوەكە لەبەر ئەوەیە كە خەسرۆ گۆران دەیەوێت خۆی بۆ كاری دەزگای هەڵبژاردنەكانی پارتی دیموكراتیی كوردستان تەرخان بكات، چونكە قۆناغەكە وادەخوازێت”.

ئەوەشی خستە ڕوو، شوێنگرەوەی خەسرۆ گۆران لەلایەن كۆمسیۆنەوە دیاری دەكرێت، كاندیدێكی پارتی لە سنووری پارێزگای دهۆك لە جێگەی دادەندرێت.

Back to top button