بەرپرسێکی یەکێتی: هەندێک بەرژەوەندیخوازی نێو گۆڕان نایانەوێت لەگەڵ یەکێتی یەکبگرنەوە
خواكوڕك
دوای ئەوەی لە سەرووبەندی بە خك سپاردنی هەلسوڕێنەری بزووتنەوەی گۆڕان, یەكێتی داوای یەكگرتنەوەیانكرد لە گەڵ بزووتنەوەی گۆڕان, كە ئەم داوایەیی یەكێتی لە لایەن بەشێك لە ئەندامانی بزووتنەوەی گۆڕان رەتكرایەوە, بە رپرسێكی یەكێتیش دەلێت:” هەندێک بەرژەوەندیخوازی نێو گۆڕان نایانەوێت لەگەڵ یەکێتی یەک بگرنەوە”
غەیاس سورچی، کارگێڕی مەڵبەندی مووسڵی یەکێتی، بە ماڵپەری (باسنیوز)ی ڕاگەیاندبوو: نزیکییەک ھەیە لەنێوان جەماوەری ھەردوو لایەنی گۆڕان و یەکێتی، ئەمەش شتێکی مەحاڵ نییە و بۆ یەکگرتنەوە زۆر ئاسانە، چونکە لەنێوان ئەم دوو حزبە، ھیچ جیاوازییەکی ئایدۆلۆژی نییە، تەنیا ئەوەی ڕوویداوە، ئەم حزبە لە یەکێتی جیابووەتەوە، ئەوەش لە ئەنجامی ناڕازیبوون لە ئیدارەدانی یەکێتی بووە”.
كارگێڕی مەڵبەندی موسڵی یەكێتی گوتیشی: “وای بۆ دەچم، ھەردوو سەرکردایەتییەکان چ گۆڕان و چ یەکێتی، ئەگەر ئیرادەیان ھەبێت بۆ لێک نزیک بوونەوە، ئاوا ئیرادەیەک ھەیە لەژێرەوە بۆ لێک نزیکبوونەوە، بەڵام لە خوارەوە جەماوەر چەندە لێک نزیک بن لەسەرەوە ئیرادەیەکی باش نەبێت، سەر ناگرێت”.
جەختیشی لەوە کردەوە: “لە ھەردوولا ھەندێک لە ھەڤاڵان بوونەتە بەربەست لەبەردەم یەکگرتنەوە، هەندێک کەس ڕێگری بۆ ئەم ھەوڵە دروست دەکەن لەناو گۆڕان و یەکێتی، چونکە پێیان وایە بەیەکگرتنەوە لە بەرژەوەندیی تایبەتییان دەدرێت”
ئەو بەرپرسەی یەكێتی گوتیشی: “ھیچ ھۆیەک یان ھۆکارێک نییە کە ببێتە بەربەست لەبەر دەم جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە. گوتیشی: “بەداخەوە ھەندێک بەرژەوەندیخوازی گۆڕان نایانەوێت لێکنزیکبوونەوە ھەبێت، بۆ بەرژەوەندیی خۆیان ڕێگرن، ئەگەرنا یەکێتی و گۆڕان ببن بەیەک، ئایا پارسەنگی ھێز ناگۆڕێت؟ ئەگەر گۆڕان چەندە بەھێز بێت، ئەندامی زیاد بکات بەھەر ھێزێکەوە بێت، ھەر حزبی یەکەم نابێت؟”.