نێچیرڤان بارزانی:كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌بێ جددیتر له‌سه‌ر پرسی تیرۆر بوه‌ستێت
خواكوڕك
سەرۆكوەزیرانی كوردستان لەبارەی هێرشی سه‌ر قیبتییه‌كانى میسر پەیامێك بڵاو كردەوە، لە پەیامەكەدا دەلێــ”به تووندى ئیدانه‌ى ئه‌و هێرشه تیرۆریستییه دڕندانه‌یه ده‌كه‌م كه دوێنێ كرایه سه‌ر دوو پاسى نه‌فه‌رهه‌ڵگر له شارى منیه‌ى میسر و تێیدا نزیكه‌ى سێ هاووڵاتیى قیبتى گیانیان له‌ده‌ستدا و ژماره‌یه‌كى دیكه‌ش برینداربوون له‌كاتێكدا به‌ره و كڵێسایه‌ك به‌ڕێگاوه بوون”.
هەر لەپەیامەكەی دا سەرۆكوەزیرانی كوردستان دەشلێــ”خواى گه‌وره قوربانیان بخاته به‌ر دلۆڤانى و به‌هه‌شتى خۆیه‌وه، هیواى زووچاكبوونه‌وه بۆ برینداران ده‌خوازین”.
له په‌یامەكەی دا نێچیرڤان بارزانى ، سه‌رۆكوه‌زیرانى كوردستان كە رۆژی شەممە 27-5-2017 بڵاوكراوەتەوە ” ئاماژەدان بەوەی له‌كاتێكدا كرده‌وه و تاوانه تیرۆریستییه‌كان له چه‌ندین شوێنى جیهان چه‌ندباره ده‌بنه‌وه، رایدەگەیێنێت: “كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌بێ جددیتر له‌سه‌ر ئه‌م پرسه بوه‌ستێت، به ده‌ستێكى به‌هێزتر رووبه‌ڕووى گرووپه تیرۆریستییه‌كان و به شێوه‌یه‌كى فروانتر به‌ره‌نگارى بیرى تاریكى ئه‌وان ببێته‌وه”.