ئیبراهیم جەعفەری: عێراق لەدژی ئێران ناچێتە ناو هیچ هاوپەیمانیەك
خواكوڕك
ئیبراهیم جەعفەری وەزیری دەرەوەی عێراق لەبارەی هاوپەیمانی ناوچەی دژ بە ئێران، دەلێت” ده‌وڵه‌تى عێراق ناچێته ناو ئه‌و سياسه‌ته‌ى ئه‌مريكا له دژى كۆمارى ئيسلامى ئێران گرتوويه‌تييه به‌ر و عێراق سه‌رتاپاى ئه‌و سياسه‌تانه‌ى دوژمنايه‌تى ئێران ده‌كه‌ن ره‌تده‌كاته‌وه، دەلێت عێراق هيچ كاتێك ناچێته ناو به‌ره‌ى دژايه‌تى كۆمارى ئيسلامى ئێرانه‌وه و سياسه‌تى سه‌نگه‌ر گرتن له ئێران ره‌تده‌كه‌ينه‌وه.
وەزیری دەرەوەی عێراق لەمیانی دیمانەیەكی لەگەڵ ئه‌ى بى سى ئيسپانيا له ميانى به‌شداريكردنى له كۆنگره‌يه‌كى تايبه‌ت به توندوتيژى تائيفى و ئاينى رایدەگەێنێت”تا ئێستا كۆمارى ئيسلامى ئێران هێرشى نه‌كردووه‌ته سه‌ر عێراق و ته‌نانه‌ت بستێك خاكى عێراقى داگيرنه‌كردووه، به‌ڵام دراوسێيه‌كه‌مان له باكووره‌وه توركيا له قوڵايى 110 كيلۆمه‌تر له ناو خاكى عێراقدا هێز ده‌جوڵێنێت و سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش به‌غدا په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ نه‌پچڕاندووه هەروەها گوتیشی” كۆمارى عێراق ده‌وڵه‌تێكى هاوچه‌رخه و شوێن سياسه‌تى ره‌ش و سپى ناكه‌وێت.
شایانی باسە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتی یەكگرتووەكانی ئەمریكا، لەهەوڵی دروست كردنی بەرەیەكی نوێیە لە كۆماری ئیسلامی ئێران، و جەعفەریش لەو بارەیەوە دەلێت”عێراق هيچ كاتێك ناچێته ناو به‌ره‌ى دژايه‌تى كۆمارى ئيسلامى ئێرانه‌وه و سياسه‌تى سه‌نگه‌ر گرتن له ئێران ره‌تده‌كه‌ينه‌وه”.