وەزارەتی دەرەوەی رووسیا لە بارەی كۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و سێرگی لاڤرۆڤ راگەیاندراێكی بڵاو كردەوە
خواكوڕك
لە راگەیاندراوێكی رۆژنامەوانی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا لەبارەی كۆبوونەوەی سەرۆكوەزیرانی كوردستان و وەزیری دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، له‌رۆژی ٢ی حوزه‌یراندا سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆک وه‌زیرانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان کۆبووه‌وه ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه له په‌راوێزی کۆبوونه‌وه‌کانی کۆڕبه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی ئابوری سان ترسبۆرگ بوو.
هەر لە راگەیاندراوەكەی وەزارەیی دەرەوەی رووسیا دا هاتووە، هه‌ردوولا، بیروڕایان گۆڕییه‌وه له‌سه‌ر نۆڕینی ئێستا‌و ئاینده بۆ په‌یوه‌ندیی دوولایه‌نه که له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌ردوولادا بێ روسیا‌و هه‌رێمی کوردستانی عێراق، له‌وانه‌ش هاوکاری سوته‌مه‌نی و وزه”.
هه‌روه‌ها لەراگەیاندراوەكەشدا هاتووە، لەكۆبوونەوەكەدا پرسه هه‌رێمایه‌تییه‌کانی ئێستایان تاوتوێ کرد، به‌تایبه‌تی بارودۆخی عێراق و سوریا له چوارچێوه‌ی هه‌وڵی هاوبه‌ش دژ به هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆریسته نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی داعش و گرووپه توندڕۆکانی دیکه.