سەرۆك بارزانی: خۆشحاڵم کاتی ئەنجامدانی ریفراندۆم لەسەر سەربەخۆیی دیاری کرا

خواكوڕك

دوای ئەوەی ئەمڕۆ بە سەرۆكایەتی سەرۆك بارزانی كۆبوونەوەی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لە گەڵ حزب و ڵایەنە سیاسیەكانی كوردستان بۆ دیاری كردنی كاتی ئەنجامدانی هەڵبژاردن كۆبوونەوەیەك بەرێوەچوو, بارزانی رایدەگەیەنێت:” خۆشحاڵم بە دیاری كردنی كاتی ئەنجامدانی ریفراندۆم لەسەر سەربەخۆی”
مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك لە پێگەی تایبەتی خۆی نوسیویەتی:” خۆشحاڵم بەوەی رایدەگەیەنم، کاتی ئەنجامدانی ریفراندۆم لەسەر سەربەخۆیی دیاری کرا، بەرواری ٢٥ی ئەیلولی ٢٠١٧یە”

ئەمڕۆ دوای دیاری كردنی وادەی سازدانی ریفراندۆم سەرۆكی هەرێمی كوردستان نامەیەكی ئاراستەی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێمی كوردستان كردووە كە ئامادەكاری بكەن بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم لە 25ی ئەیلولی ساڵی 2017 , لە وەڵامدا كۆمسیۆنی كوردستان رایگەیاندووە كە لە توانایاندایە ریفراندۆم لە كاتی دیاری كراودا بكەن.

Back to top button