به وێنه: ئه‌و كچه منداڵه‌ی كریستیانه‌كان ببینه كه داعش رفاندبووی ئێستا ئازادكرا
خواكوڕك
كچه منداڵێكی كریستیانه‌كان، پاش ئه‌وه‌ی ماوه‌ی زیاتر له 2ساڵ و نیو له بن ده‌ستی داعشدا بوو، پاش ئازادكردنی به‌شێكی زۆری ناوچه كریستیانه‌كان له موسڵ دوێنێ ئازادكرا و به‌خانه‌واده‌كه‌ی شادكرایه‌وه.
كچێكی كریستیانی دانیشتووی شارۆچكه‌ی (به‌خدیدای) ده‌شتی نه‌ینه‌وا، دوای سێ ساڵ له رفاندنی، جارێكی دیكه به كه‌سوكاره‌كه‌ی شادبووه‌وه و گه‌یشته‌وه هه‌ولێر، كچه ناوی (كرستینا خدر عه‌بادایه) و پێشتر له 22/8/ 2014 له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعش رفێندرابوو، دوای ئه‌وه‌ی له گه‌ڕه‌كه‌كانی رۆژئاوای مووسڵ ئازادكرا، ئه‌مڕۆ گه‌یشته‌وه كه‌سوكاره‌كه‌ی، كه له كامپی ئاشتی عه‌نكاوا نیشته‌جێن، ئه‌مه‌ش وه‌كو خه‌ونێك لای ماڵباته‌كه‌ی ده‌هاته پێش چاو، چونكه ئه‌وان دڕنده‌ی و خراپه‌كارییه‌كانی داعشیان بیی بوو بۆیه هه‌رگیز له‌و بڕوایه‌دا نه‌بوو كچه‌كه‌یان مابێت.