ووڵاتێكی زلهێزی جیهان پشتیوانی خۆی بۆ ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی كوردستان رایگه‌یاند
خواكوڕك
سه‌باره‌ت به پرسی ریفراندۆم له هه‌رێمی كوردستان و پاڵپشتی فه‌ڕه‌نسا بۆ ئه‌و پرسه، کونسوڵی پێشووی فەڕەنسا لە ھەولێر، رایده‌گه‌ێنێت” کە وڵاتەکەی لەگەڵ ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان دایه و پشتگیری ئه‌و پرسه ده‌كه‌ن.
دوێنێ ھەینی 9/6/2017، (فرێدریک تیسۆت) کونسوڵی پێشووی فەڕەنسا لە ھەولێر، تویتێکی لە پێگەی تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)دا بڵاو کردەوە و نووسیویه‌تی” کە فەڕەنسا پشتگیری لە مافی گەلی کورد بۆ سەربەخۆیی کوردستان دەکات.
لە ھەمان تویتدا، فرێدریک تیسۆت باس له‌وه‌شده‌كات”كه گەلی کورد مافی خۆیەتی ڕای خۆی بۆ ڕیفراندۆم دەرببڕێت، فەڕەنساش پشتگیری لەو مافەیان دەکات.
ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه له كۆبونه‌وه‌ی رۆژی چوارشه‌ممه 7/6/2017 سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان (مه‌سعود بارزانی) له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌كان بڕیاریان دا كه رۆژی 25/9/2017 ریفراندۆم له هه‌رێمی كوردستان و ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم ئه‌نجامبدرێت بۆ سه‌ربه‌خۆی كوردستان.