به‌بۆنه‌ی دامه‌زراندنیه‌وه، یه‌كێتی په‌یامی پیرۆزبایی بۆ پارتی ده‌نێرێت
خواكوڕك
یەکێتی نیشتیمانی کوردستان نامەیەکی پیرۆزبایی به‌بۆنه‌ی 70 ساڵه‌ی دامه‌زراندنیه‌وه، ئاراستەی پارتی دیموکراتی کوردستان ده‌كات.
له نامه‌كه هاتووه: له‌كاتێكدا جارێكی دیكه له‌یادی70 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی پارته تێكۆشه‌ره‌كه‌تاندا، پیرۆزبایی گه‌رمتان لێده‌كه‌ین. بێگومان چاوه‌ڕوانیشین ئه‌زموونی زۆر و زه‌به‌ندتان یارمه‌تیده‌ری هه‌موولایه‌كمان بێ بۆ چاره‌سه‌ره گونجاوه‌كان.
ده‌قی نامه‌ی پێرۆزباییه‌كه
جه‌نابی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان
به‌ڕێزان/ هه‌ڤاڵانی مه‌كته‌بی سیاسی‌و كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی
سڵاوێكی گه‌رم…
له یادی 70 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستاندا، به‌ناوی مه‌كته‌بی سیاسی‌و ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتییه‌وه، پیرۆزبایی گه‌رمتان لێده‌كه‌ین‌و له‌ڕێی ئێوه‌شه‌وه، له‌م یاده‌دا سڵاو بۆ هه‌ڤاڵانتان تێكڕا ده‌نێرین.
به‌ڕێزان!
یادی 70 ساڵه‌ی پارته تێكۆشه‌ره‌كه‌تان، كه له سه‌روبه‌ندی دامه‌زراندنی یه‌كه‌مین كۆماری كوردستاندا دامه‌زراوه، مێژوویه‌كی دورودرێژی پڕ له رووداوی جۆراوجۆری سه‌ركه‌وتن‌و شكسته، خۆش‌و ناخۆشه. رووداوگه‌لێك له‌و مێژووه‌دا به‌ڕێكراون، یه‌كه یه‌كه‌یان مایه‌ی په‌ندوه‌رگرتنن بۆ هه‌موو لایه‌كمان!
دۆخه‌كانی دوای جه‌نگی یه‌كه‌م‌و جه‌نگی ساردمان به رێكه‌وتنی جۆراوجۆری دژ به چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌كه‌مان، له ناوچه‌كه‌دا به‌ڕێكرد. له دوای جه‌نگی ساردیشه‌وه، هه‌تا ئێستای جیهانگیری، هه‌لی سیاسی باش ره‌خساو له پێناوی عیراق‌و كوردستانی فیدرال قۆزرایه‌وه، له‌م كۆتاییه‌ی رووداوه سه‌خته‌كانی ناوچه‌كه‌شدا، له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشدا، پێشمه‌رگه نمونه‌ی ئازادیخوازی راسته‌قینه بوو. هه‌ر له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا، رووداوه‌كان، به‌ره‌و دوا سیناریۆی رێكه‌وتنی تری نێوده‌وڵه‌تی‌و ئیقلیمی، به‌ڕێوه‌یه. له‌مكاته‌شدا ناوماڵی كورد، مه‌خابن ترازاوه. نه‌چووه بچێ، یه‌كێتی به‌رده‌وام ئومێده‌واره، له ترازانه‌وه به‌ره‌و سازان، به‌هه‌موو لایه‌كمان، چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكه‌ین، چاره‌سه‌ریش له‌م هه‌لومه‌رجه بابه‌تییه‌دا بۆته ئه‌ركی نیشتمانی، نه‌ته‌وه‌یی، یاسایی‌و سیاسیش
له‌كاتێكدا جارێكی دیكه له یادی 70 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی پارته تێكۆشه‌ره‌كه‌تاندا، پیرۆزبایی گه‌رمتان لێده‌كه‌ین، بێگومان چاوه‌ڕوانیشین ئه‌زموونی زۆر‌و زه‌به‌ندتان، یارمه‌تیده‌ری هه‌موولایه‌كمان بێ بۆ چاره‌سه‌ره گونجاوه‌كان؛ به كاراكردنه‌وه‌ی ده‌زگا شه‌رعییه‌كان‌و ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی سیاسیی كوردستان.
له‌گه‌ڵ رێزی…
مه‌كته‌بی سیاسیی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
15/8/2016