ڤیدیۆ: لەبەغدای پایتەختی عێراقدا بزانە چۆن سوونەكان دەكوژن لەكاتی فتار

خواكوڕك 

بەگوێرەی بڵاو كراوەی گرتە ڤیدیۆیەك، كە لە پەیچ و تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانی عێراق بڵاو كراوەتەوە، لەكاتی فتاری دا چەند كەسێكی بەجڵی عەسكەری و كەسێكیش بەجڵی مەدەنی لەدەرگەی ئەو ماڵانە دەدەن كە لەمەزهەبی سوونەن لە بەغدا، بەناوی ئەوەی كە هاوسێیانن، خواردنیان بۆ هێناون، كاتێك دەرگا دەكەنەوە، لەپڕێكدا چەند كەسێك بەجڵی عەسكەریەوە، هێرش دەكەنە سەر ماڵەكە و دەسرێژی گوللە، دەكەن دەیانكوژن”.

وەك لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكاندا بڵاو كراوەتەوە، لەمانگی رەمەزان لەكاتی فتاردا، كەسێك بەجڵی مەدەنیەوە، سنیەكی خواردنی لەدەست دایە، دەیبات بۆ ماڵە سوونە نشینەكانی ناو گەرەكەكانی بەغدا، پاش هاتنە دەرەوە خاوەن ماڵ دەلێن ئێمە هاوسێی ئێوەین، پاش ئەوەی خاون ماڵەكە خواردنی لێوەردەگرێت كە وەك خێرێك پێشان دەدات، پاش ئەوە چەند كەسێك بەجڵی سەربازیەوە بەناو ئۆتۆمبێلێكی جۆڕی توێتا (مەرزیە) دێنە خوارەوە دەچنە ژوورەوە دەسترێژی گوللە، دەكەن”.

Back to top button