هێزی پێشمه‌رگه‌ وه‌ڵامێكی كه‌مه‌ر شكێنی داعشی دایه‌وه‌ له‌ دووزخورماتوو

خواكوڕك

به‌رپرسێكی پارتی له‌ دووزخورماتوو، سه‌باره‌ت به‌ په‌لامار و هێرشه‌كه‌ی دوێنێ شه‌وی تیرۆریستانی داعش بۆ سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ رایده‌گه‌ێنێت” هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان زۆر به‌ زووی وه‌ڵامی هێرشه‌كه‌ی تیرۆریستانی داعشیان داوه‌ته‌وه‌ له‌ گوندی زه‌رگه‌، میحوه‌ری خورماتوو.

(ئەحمەد شێخ لەنگەری) به‌رپرسی ناوچه‌ی پارتی له‌ دوزخورماتوو، سه‌باره‌ت به‌ هێرشی تیرۆریستانی داعش بۆ سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان رایگه‌یاندوه‌”دره‌گانی دوێنێ شه‌و، تیرۆریستانی داعش له‌ چه‌ند قۆڵێكه‌وه‌ هێرشیان كرده‌ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌ گونده‌كانی (بیر ئه‌حمه‌د و عبود و حلێوه‌ و زه‌رگه‌)، له‌ میحوه‌ری دووزخورماتوو.

به‌رپرسه‌كه‌ی پارتی باسی له‌وه‌شكردووه‌” ئه‌وه‌ی جێگای دڵخۆشی بوو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ به‌ زوویی لێیان به‌ده‌ستهاتن و وه‌ڵامێكی كه‌مه‌ر شكێن و توندیان دانه‌وه‌، هێرشه‌كه‌یان تێكشكاند، تیرۆریستانی داعشیش كوژراو برینداریان هه‌یه‌ و له‌ شه‌ڕه‌كه‌ تووشی شكست هاتون.

Back to top button