یەكێتی بەزۆرینەی دەنگ پشگیری لە ریفراندۆم دەكات و نوێنەری دیاری دەكات

خواكوڕك 

ئەمرۆ یەكشەممە، 18ی 6ی 2017، ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی لە سلێمانی كۆبوونەوە لە كۆبوونەوەكەدا بە زۆرینەی دەنگی مەكتەبی سیاسی یەكێتی، بڕیار لەسەر پشگیری لە ریفراندۆم و ئەنجامدانی كردوو نوێنەری خۆی پۆ كۆمیتەی سەرپەرشتی ریفراندۆم دیاری دەكات”.

میدیاكانی یەكێتی بڵاویان كردەوە ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی بەزۆرینەی دەنگ پشتوانی لە پرۆسەی بەرێوەچوونی ریفراندۆم كرد، وەك ئەوەی كەناڵی فەرمی یەكێتی بڵاوی كردۆتەوە، تێدا هاتووە،  ئەنجومەنی سەركردایەتی یەکێتى بە کۆى دەنگ ڕایگەیاندووە، “خەبات بۆ سەرجەم پرسە نەتەوەییەكان بەردەوام دەبێت و بە زۆرینەی دەنگ پشتیوانی لە بەڕێوەچوونی ریفراندۆم لە هەرێمى کوردستان دەکەن”.

هەروها میدیا فەرمیەكانی یەكێتی ئەوەشیان خستۆتە روو كە لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی، یەكێتی بەزۆرینەی دەنگ رەزامەندی پێشانداوە لەسەر دیاری كردنی نوێنەری خۆی بۆ كۆمیتەی ئەنجامدانی ریفراندۆم، وەك لە راگەیاندراوەكەدا هاتووە،جگە لە پرسی کاراکردنەوەی پەرلەمان لە کۆبوونەوەکەدا چەند پرسێکی دیکەی تایبەت بە هەرێمی کوردستان گفتوگۆیان لە بارەوە دەکرێت.

 
هەفتەی رابردوو وه‌فدی باڵای یه‌كێتی و پارتی به‌سه‌رۆكایه‌تی كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یەکێتى و نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دوور له‌چاوی كامێراکان كۆبوونه‌وه و ڕێککەوتن پەرلەمانی کوردستان بەدەستەی سەرۆکایەتی ئێستاوە کارابکرێتەوە، بەڵام پاش یەکەم دانیشتن دەستەی سەرۆکایەتی بگۆڕدرێت بەڵام دواتریش بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی پێشنیازەکەیان ڕەتکردەوە رایانگەیاند، هەر شێوازێک بۆ دەستبەکاربوونەوەى مەرجدارى پەرلەمان قبوڵ ناکەن”.

 

Back to top button