خولی‌ دووەمی‌ هەڵبژاردنی‌ پەرلەمانی فەرەنسا كۆتایی هات

خواكوڕك
خولی‌ دووەمی‌ هەڵبژاردنی‌ پەرلەمانی فەرەنسا كۆتایی هات و پارتەكەی‌ ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی‌ ئەو وڵاتە زۆرینەی‌ كورسییەكانی‌ بەدەست هێنا.
ئەمشەو هەڵبژاردنەكە كۆتایی هات و بەگوێرەی‌ ئەنجامە بەراییەكان پارتی‌ كۆماری‌ بۆ پێشەوە كە لەلایەن ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی‌ فەرەنسا سەرۆكایەتی‌ دەكرێت 355 كورسی‌ بەدەستهێنا و بەوپێیەی‌ زۆرینەی‌ پەرلەمانی‌ بەدەست هێنا.

هاوكات پارتی‌ بەرەی‌ نیشتمانی‌ بە سەرۆكایەتی‌ مارین لۆپین لە كۆی‌ 577 كورسی‌ پەرلەمانی‌ فەرەنسا 8 كورسی‌ بەدەست هێنا.

هەروەك هاوپەیمانی‌ چەپەكان 30 كورسی‌ و پارتی‌ سۆسیالیستی‌ فەرەنسا 49 كورسی‌-یان بەدەستهێنا.

ئەمڕۆ خولی‌ دووەمی‌ هەڵبژاردنی‌ پەرلەمانی‌ فەرەنسا لە باری نائاساییدا دەستی‌ پێكرد و نزیكەی 50 هەزار پۆلیس و سەرباز ئەركی پاراستنی 69 هەزار بنكەی دەنگدانیان پێ سپێردراوە.

Back to top button