نەجمەدین كەریم: كەركووك ئامادەیە بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم
خواكوڕك
پارێزگاری كەركووك نەجمەدین كەریملە میانی كۆبوونەوەی لەگەڵ فەرمانگە حكوومییەكانی شاری كەركووك، رایگەیاند، ئهنجامدانى ريفڕاندۆم پرۆسەیەكی ديموكراتييه بۆ زانينى بيروڕاى هاووڵاتييان و هەورها ئامادهيى پارێزگای كەركووكیشی راگەیاند بۆ ئهنجامدانى ئهو ریفراندۆم و بەشداریكردنی ھاووڵاتییان لە پرۆسهكەدا، دەشلێت، هەموو كەركووكیەكان ئامادە بۆ بەشداری كردن لە ریفراندۆم”.
شایانی باسە پێشتر لە 7ی 6ی 2017 لایانە سیاسیەكان بەسەرپەرشتی بارزانی بریاری رۆژی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆی كوردستانیاندا و ریفراندۆمیش لەتەواوی ناوچە دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دەگرێتەوە،بۆ ئەوە مەبەستەش دەبێت ئەنجوومەن و ئیدارەی ناوچەكان خۆیان داوا بكەن”.
پێشتر ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك بەزۆرینەی دەنگ بڕیاریاندا بەشداری پرۆسەی ریفراندۆم بن بۆ سەرەبخۆی كوردستان و گەرانەوەی ناوچەكانیان بۆ سەر هەرێمی كوردستان”.