فواد مه‌عسوم هێرشێكی توند ده‌كاته سه‌ر داعش
خواكوڕك
سەرۆک کۆماری عێراق لەبارەی تەقاندنەوەی مزگەوتی نوری و مندارەی حەدبا لەلایەن چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعشەوە، راگەیەندراوێک بڵاو دەکاتەوە.
بەپێی راگەیەندراوەکێك له ماڵپه‌ری سه‌ركۆایه‌تی كۆماری عێراقه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه” كه سه‌رۆك كۆماری عێراق (فوئاد مەعسوم) داوای کردووە ”بە زووترین کات“ هەموو هەوڵێک بدرێ بۆ دروستکردنەوەی ئەو شوێنەوارە مێژوویە ئایینی و نیشتمانییەی عێراق، هه‌روه‌ها سه‌رۆك كۆماری پێی وایه” كه تەقاندنەوەی مزگەوتەکە بەڵگەیە لەسەر ”رقوقینەی چەکدارانی داعش بەرامبەر عێراقییەکان و شوێنەوارە مێژوویی و ئاینییەکانیان“ و ئاماژەیەکیشە بۆ نزیکبوونەوەی شکست هێنانی تەواوەتیی رێکخراوەکە لە عێراق.
ئه‌وه‌ی شایه‌نی باس بێت” رۆژی چوارشەممە21/6/2017 چەکدارانی داعش منارەی حەدبا و مزگەوتی نورییان تەقاندەوە، کە ئەبوبەکر بەغدادی بەر لە سێ ساڵ، لەو مزگەوتەدا دروستکردنی خەلافەتەکەی راگەیاند و هه‌ر چه‌كدارانی ئه‌و ئه‌و مزگه‌وته‌یان ته‌قانده‌وه.