كچه‌ كوردێكی ئێزیدی له‌ ده‌ستی داعش رزگار كرا

خواكوڕك

بەرپرسی نووسینگەی ئازادکردنی رفێندراوانی کوردی ئێزدی رایده‌گه‌ێنێت” دوێنێ توانرا کچێکی دیکەی کوردی ئێزدی لەدەستی داعشدا رزگاربکرێت، کچەکە خەڵکی حەردانی سەر بە قەزای شنگالە و تەمەنی ١٧ ساڵە، ئیستا شاد بووه‌وه‌ به‌ كه‌س و كار و خانه‌واده‌كه‌ی.

(حوسێن قائیدی)، بەرپرسی نووسینگەی ئازادکردنی رفێندراوانی کوردی ئێزدی  رایگه‌یاندوه‌”دوێنێ سێ شه‌ممه‌ توانیمان کچێکی دیکەی کوردی ئێزدی بەناوی (ر.ع) کە تەمەنی ١٧ ساڵە و خەڵکی حەردانی سەر بە قەزای شنگالە لەدەستی داعشدا رزگار بکەین، ئەو کچە نزیکەی سێ ساڵ بوو لە دەستی داعشدا بوو.
بەگوێرەی ئەو ئامارەی کە (قائیدی) رایگەیاند، تا ئێستا  ٣٠٣٨ کەس لەدەستی داعش رزگار کراون، هێشتا زیاتر له‌ 3 هه‌زار كه‌سی تر له‌ لای داعش ماون.

Back to top button