وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا:هێرشده‌كاته سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی و په‌كه‌كه و رژێمی سوریا
خواكوڕك
له به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكادا هێزه‌كانی په‌كه‌كه و حه‌شدی شه‌عبی تۆمه‌تبار كراون به پێشێلكردنی مافه‌كانی منداڵان و به زۆر چه‌كداركردنیان له ریزه‌كانی خۆیان و بردنیان بۆ به‌ره‌كانی جه‌نگ بۆ شه‌ڕ كردن.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە ڕاپۆرتێكدا لایەنە ناكۆكەكانی نێو گۆڕەپانی عێراق و سوریا كه مه‌به‌ست لێێ (په‌كه‌كه و حه‌شدی شه‌عبی و رژێمی سورییه) تۆمەتبار دەكات بە پێشێلكردنی مافەكانی منداڵان و زۆرە ملێ چەكداركردنیان بۆ بەكارهێنانیان لە ناكۆكیە سەربازیەكاندا، هه‌روه‌ها بردنیان بۆ شه‌ڕ له به‌ركانی جه‌نگ و به‌كارهێنانیان له ناكۆكیه سیاسی و تایفییه‌كانی نێوانیان.
بە پێی بەیاننامەكه‌ی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا كه تێیدا هاتووه” منداڵان لە عێراق و سوریا بە زۆرە ملێ دەخرێنە بەر مەشق و ڕاهێنانی سەربازی چەكداركردنیان لە لایەن چەندین گروپی جیاوازەوە، به تایبه‌تی په‌كه‌كه و حه‌شدی شه‌عبی و رژێمی سوری و میلیشیاكانی نزیك له ئێران، هه‌روه‌ها له ڕاپۆرتەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكادا به‌تایبه‌تی ئاماژەی بە ناوی هێزەكانی پەكەكە كردووە لە عێراق و سوریا كە بە زۆرە ملێیی منداڵان چەكدار دەكەن و ڕوبەڕوی توندوتیژی دەبنەوە.