حسێن یەزدانپەنا: كوردستان هەموو مەرجێكی بەدەوڵەت بوونی تێدایە

خواكوڕك
دوای ئەوەی هەرێمی كوردستان وادەی سازدانی ریفراندۆم بۆ سەبەرخۆی دیاری كرد, لە ئێستادا ئەم بڕیارەی حكومەتی هەرێمی كوردستان, خوێندنەوەی جیاوازی لێدەكرێت بە جۆرێك كە چاودێرانی سیاسی پێیان وایە لە دوای سازدانی ریفراندۆم هەرێمی كوردستان راستەوخۆ مامەڵەی دەوڵەتی لەگەڵ دەكرێت, جێگری سەرۆكی پارتی ئازادی كوردستان (پاك) دەلێت هەرێمی كوردستان هەموو مەرجێكی بە دەوڵەت بوونی تێدایە، بۆیە گرنگە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی پشتیوانی بكات.

حوسێن یەزدانپەنا، جێگری سەرۆكی پارتی ئازادی كوردستان، رایگەیاند: “هەرێمی كوردستان خاوەنی خاك، خەڵك و بڕیاری سیاسییە، كە ئەمە سێ بنەمای گرنگ و سەرەكییە لە دروستبوونی دەوڵەت و سەربەخۆی كوردستان، بۆیە زۆر گرنگە هەموو لایەك درك بەوە بكەن كە ئەوەی كوردستان داوای دەكات مافێكی سەرەتایی خەڵكی كوردستانە”.

جێگری سەرۆكی پارتی ئازادی كوردستان، ئەوەشی خستەڕوو: “ڕیفراندۆم یەكێكە لە داهێنەرەكانی جیهانی دەرەوە، ئێستا گەلێك بیەوێت ئەو ئەزموونەی ئەوان بەڕێوە ببات یان دووبارەی بكاتەوە، ئەوە دەبێت ئەوان پشتیوانی لێ بكەن، بۆیە ئەوەی هەرێمی كوردستان دەیگرێتەبەر تێكۆشانێكی زۆر رەوایە، ئەمڕۆش وتارێكی مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان هەیە كە داوای كردووە وڵاتانی جیهان ڕێز لەئیرادەی بڕیاری هەرێمی كوردستان بگرن، لیرەوە پەیامێك هەیە ئەویش ئەوەیە كە خەڵكی كوردستان دەیەوێت لە چوار چێوەی ئەو هاوپەیمانیەی هەیەتی بەخۆشی بژیت، لەكاتی ریفراندۆم و دوای ریفراندۆم راگرتنی ئەم پەیوەندییە لەئاستی نێودەوڵەتی زەروورەتی سەرەكییە، ئەمزوون سەلماندوویەتی ئەمەریكا مامەڵە لەگەڵ واقع و هێز دەكات، ئەگەر كورد ئەو ئیرادەی هەبێت بریاری خۆی بدات درەنگ یان زوو كۆمەڵگای نێودەوڵەتی دان دەنێت بە ئیرادەی خەڵك كوردستان”.

جوختیشی لەوە كردەوە: “دەبێت گەلی كوردستان بریاری چارەنووسی خۆی بدات و لەو رێگایەوە چارەنووسی خۆی دیاری بكات”.

Back to top button