روونكردنهوهیهك له نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا سهبارهت به وتارهكهی ئهلمۆنیتهر
خواكوڕك
نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، روونكردنهوهیهك بڵاودهكاتهوه سهبارت بهو ووتارهی لهم چهند رۆژه له (ئهلمۆنیتهر) دهربارهی رهشنووسی پرۆژه یاسای بهرگری (NDAA) بڵاو کردهوه رایدهگهێنێت” حکوومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسگوزارە لە بەرامبەر پشتگیری بەردەوامی کۆنگرێس. ئەو زمانەی ئاماژەی پێکراوە، لە دووتوێی پرۆژە یاسای بەرگریدا نەهاتووە، بەڵکوو زمانی راپۆرتەکەیە کە ڕەنگە دواجار لە دووتوێی دەقی یاساکەدا هەبێت یان نەبێت. زمانەکە ورد نییە و وەها باس دەکات کە ئەوە بڕیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان خۆیەتی کە ئاخۆ بەشداری دەکات لە حکوومەتی عێراق. بە گوێرەی سیستمی پەرلەمانی عێراق، ئەو فراکسیۆنە سیاسییە براوانەی کە زۆرینەن ئەوان بڕیار دەدەن کە ئاخۆ حکوومەتێکی ئیئتیلافی پێك بهێنن لە بەغدا یان نا.
دەقی ڕوونکردنەوەکە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا كه كۆپیهكی دهست (خواكوڕك) كهوتووه:-
لێدوانێک لە “نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا” سەبارەت بەو وتارەی لەم دواییەدا لە ئەلمۆنیتەر دەربارەی رەشنووسی پڕۆژە یاسای بەرگری (NDAA) بڵاو کراوەتەوە:-
“نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا” بە پێویستی دەزانێت ئەم ڕوونکردنەوەیە بدات سەبارەت بە وتارەكەی ئەم دواییەی ئەلمۆنیتۆر لەسەر ئەو “زمانی ڕاپۆرت”ەی کە هاوەڵە لەگەڵ “رەشنووسی پڕۆژە یاسای بەرگری (NDAA)”.
لیژنەی کاروباری سەربازیی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، ئەم هەفتەیە رەشنووسی “پڕۆژە یاسای بەرگری” بڵاو کردەوە. لە زمانی ڕاپۆرتی پرۆژە یاساکەدا هاتووە: “لیژنەکە ئەوە لەبەرچاو دەگرێت کە مەبەست لەو یارمەتییانەی پێشکەش بە حکومەتی هەرێمی کوردستان کراون، پتەوکردنی هەماهەنگییە لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق و پشتگیرییە لە هەوڵێکی یەکگرتوانە بۆ شەڕی دژ بە داعش. ئەم یارمەتیانە دەبێت مەرجدار بن لەسەر بەشداریکردنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە حکومەتی عیراقێکی یەکگرتوو، و هەماهەنگی بەردەوام لە هەڵمەتی دژ بە داعش.”
حکوومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسگوزارە لە بەرامبەر پشتگیری بەردەوامی کۆنگرێس. ئەو زمانەی ئاماژەی پێکراوە، لە دووتوێی پرۆژە یاسای بەرگریدا نەهاتووە، بەڵکوو زمانی راپۆرتەکەیە کە ڕەنگە دواجار لە دووتوێی دەقی یاساکەدا هەبێت یان نەبێت. زمانەکە ورد نییە و وەها باس دەکات کە ئەوە بڕیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان خۆیەتی کە ئاخۆ بەشداری دەکات لە حکوومەتی عێراق. بە گوێرەی سیستمی پەرلەمانی عێراق، ئەو فراکسیۆنە سیاسییە براوانەی کە زۆرینەن ئەوان بڕیار دەدەن کە ئاخۆ حکوومەتێکی ئیئتیلافی پێك بهێنن لە بەغدا یان نا.
دوایین نوسخەی پرۆژە یاساكە تا ماوەیەكی تریش دەنگی لەسەر نادرێت. “زمانی ڕاپۆرت”ەکەش کە هاودەمە لەگەڵ پرۆژە یاساکە هیچ سیاسەتێکی دیاریکراو ناسەپێنێت بەسەر ئیدارەی ئەمريكادا.
ئەندامانی کۆنگرێس، بە تایبەتیش ئەندامانی لیژنەکانی سەربازی و پەیوەندییەکانی دەرەوە لە هەردوو ئەنجومەنەکە، بەردوام رۆڵی سەرەکیی پێشمەرگەیان لە شەڕی دژی داعش و جوامێریی گەلی کوردستانیان لە پێشوازیکردن لە نزیکەی ١.٨ ملیۆن ئاوارەی عێراقی و پەنابەری سووری، بەرز نرخاندووە.
ئێمە پێشوازیی لە هەر هەوڵێکی ويلایەتە یەکگرتووەکان دەکەین بۆ پتەوکردنی هەماهەنگیی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق، وەك لەو هاوکارییەدا دەبینین کە پێشتر نموونەی نەبووە لە نێوان پێشمەرگە و هێزەکانی ئاسایشی عێراق لە ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی مووسڵ. ئێمە پێشوازیی لە هاوکاریی پراکتیکی زیاتر دەکەین لەگەڵ بەغداد.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان و هیزەکانی پێشمەرگە بەردەوام جەخت دەکەنەوە لە هەوڵەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی داعش. ئەم هەڵوێستە بەردەوام دەبێت لە کاتێکدا کە داعش هەڕەشەی مان و نەمانە لەسەر گەلی کوردستان و عێراق بەگشتی.
ئەوە مافێكی دیموکراتیی گەلی کوردستانە کە ڕیفراندۆم لەسەر ئاییندەی خۆیان ئەنجام بدەن، و ئەو کەسانەی لەگەڵیان کۆبووینەتەوە لە کۆنگرێس، کەسیان نكووڵیی لەم حەقیقەتە نەکردووە.”