حسێن قائیدی: 10 منداڵی تری كوردی ئێزیدی رزگاركران
خواكوڕك
بەرپرسی نووسینگەی رزگاركردنی كوردانی ئێزدی سەر بە حكومەتی هەرێمی كودرستان رایده‌گه‌ێنێت” دوێنێ له رۆژئاوای موسڵ 10 منداڵی دیكەی كوردی ئێزدی رزگاركران.
(حسێن قائیدی) بەرپرسی نووسینگەی رزگاركردنی كوردانی ئێزدی سەر بە حكومەتی هەرێمی كودرستان، رایگه‌یاند: دوێنێ له رۆژئاوای شاری موسڵ 10 منداڵی كوردی ئێزیدی رزگاركران، به هاوكاری هێزه عێراقییه‌كان، منداله‌كانیش ته‌مه‌نیان له نێوان 4بۆ 15 ساڵان ده‌بێت، له ئێستاشدا خه‌ریكین بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و منداڵانه بۆ نێو كه‌س و كاریان و شادكردنه‌وه‌یان به خانه‌واده و كه‌س و كاریان.
ئه‌وه‌یش ایه‌نی باس بێت” پاش ئه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی داعش هێرشیکردە سەر شنگال و دەوروبەری، زیاتر له شه‌ش هەزار كوردی ئێزدی كه‌وتنه ده‌ستی چەکدارانی داعش و تاوەکو ئێستاش سێ هەزار و 30 كه‌س رزگاركراون و هێشتا چاره‌نووسی زیاتر له سێ هەزار کەسی دیکە نادیارە.