غه‌فور مه‌خموری: باشترین ده‌رفه‌ت هاتۆته‌ پێش بۆ جیابوونه‌وه‌ له‌ عێراق

خواكوڕك

پرسی ریفراندۆم هه‌موو سه‌ركرده‌ و لایه‌نه‌كانی كوردستانی هێناوه‌ته‌ گۆ و له‌و باریه‌وه‌،سكرتێری YNDK رایده‌گه‌ێنێت”  ریفراندۆم پرسێكی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیه‌، ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌موومانه‌ هه‌وڵبده‌ین بۆ سه‌رخستنی.

(غەفور مه‌خموری) سکرتێری گشتی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان به‌ (خۆرنیوز)ی راگه‌یاندوه‌”ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌موو لایه‌كمانه‌ پشتیوانی له‌سه‌رخستنی پرسی ریفراندۆم بكه‌ین، چونكه‌ پرسی ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆی كوردستان پرسێكی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌ و ده‌بێت هه‌مو لایه‌ك هه‌وڵی سه‌رخستنی بده‌ین، له‌ ئێستاشدا ریفراندۆم باشترین ده‌رفه‌ته‌ بۆ جیابوونه‌وه‌ له‌و عێراقه‌ی كه‌ به‌ سه‌دان ساڵه‌ مافمان ده‌خوات و غه‌در له‌ میلله‌تی كورد ده‌كات به‌هه‌موو شیوه‌یه‌ك.

مه‌خموری ئه‌وه‌شی گوتووه‌” له‌به‌ر ئه‌وه‌ هه‌ر تاكێك كه‌ له‌م كوردستانه‌ ده‌ژی ئه‌ركی سه‌ر شانیه‌تی ده‌نگ به‌ به‌ڵێ بدات بۆ جیابوونه‌وه‌ له‌ عێراق و سه‌رخستنی پرسی ریفراندۆم، بۆ بوون به‌ ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان، چونكه‌ له‌ ماوه‌ی رابردوو هیچ خێر و بێرێكمان له‌ عێراق نه‌بینیوه‌ جگه‌ له‌ ماڵ وێرانی و زه‌حمه‌تی و ناخۆشی.

Back to top button