سهندیكای پارێزهرانی كوردستان بهههموو شێوهیهك پاڵپشتی یاسایی رێبوار تاڵهبانی دهكهین
خواكوڕك
پاش تۆماركردنی سكاڵا لهسهر رێبوار تاڵهبانی سهرۆكی ئهنجوومهنی پارێزگای كهركوك، له سهر ههڵكردنی ئاڵای كوردستان به بڕیاری ئهنجوومهنی پارێزگا، بهشێك له كوتله توركمانییهكانی نێو ئهنجوومی پاریزگا كه تۆماریان كردبوو، وهكو پاڵپشتیهك، سهندیكای پارێزهران، پاڵپشتی خۆی بۆ رێبوار تاڵهبانی راگهیاند.
لە ڕاگەیەندراوەکەی سەندیکاری پارێزەرانی کوردستاندا کە كۆپیهكی دهست (خواكوڕك) كهوتووه و تێیدا هاتووه”ئێمە لە سەندیکای پارێزەرانی کوردستان ئامادەییی خۆمان ڕادەگەیەنین و تیمێکی پارێزەرانی خۆبەخش بۆ بەڕێز ڕێبوار تاڵەبانی، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دیاری دەکەین کە بەوپەڕی دڵسۆزییی و لێهاتووییەوە پشتگیری یاسایی لە بەڕێزییان بکەن لەو داوا یاساییەی لە دژیان کراوەتەوە و دەکرێتەوە.
دەقی ڕاگەیەندراوەکەى سهندسكای پارێزهرانی كوردستان:-
ئێمە لە سەندیکای پارێزەرانی کوردستان ئامادەییی خۆمان ڕادەگەیەنین و تیمێکی پارێزەرانی خۆبەخش بۆ بەڕێز ڕێبوار تاڵەبانی، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دیاری دەکەین کە بەوپەڕی دڵسۆزییی و لێهاتووییەوە پشتگیری یاسایی لە بەڕێزییان بکەن لەو داوا یاساییەی لە دژیان کراوەتەوە و دەکرێتەوە. چونکە ناوبراو لەسەر بابەتێکی پیرۆز و پەیامێکی گەورە کە هەڵکردنی ئاڵای پیرۆزی کوردستانە و بە نوێنەرایەتی زۆربەی پێکهاتەکانی کەرکوک و کوردستان ئەو بڕیارە مەزنەی داوە.
هەڵکردنی ئاڵای کوردستان، بڕیارێکی یاساییی دروست و پیرۆز بوو، داخوازی لەمێژینەی هەموومان بوو. بۆیە بەرگریکردن لە بەڕێزیان و ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بە ئەرکی سەرشانی خۆمان دەزانین و دیاریکردنی تیمێکی پارێزەرانی بەتوانا بۆ بەرگریکردن لێی لە دادگای فیدڕاڵی عێراق و هەر دادگا و دامەزراوەیەک، کاری بنچینەییی و پیشەییی سەندیکاکەمانە.
بۆ ئەو مەبەستە بەڕێز بەختیار حەیدەر، نەقیبی سەندیکا پەیوەندی بە بەڕێزییان و ئەنجومەنی پارێزگا کرد و میکانیزمی دیاریکردنی تیمی خۆبەخش و هەوڵە یاساییەکان باس کران و جێبەجێکردنی ڕێکارەکان بە شانازییەوە لە ئەستۆ دەگیرێت.
بەرگریکردن و پشتگیری کردن لە بەڕێز ڕێبوار تاڵەبانی، بەرگریکردنە لە کەرکوک و ئاڵا و نەتەوە.
سەندیکای پارێزەرانی کوردستان
۲۰۱۷/۷/۲