مونا قه‌هوه‌چی:ریفراندۆم تاكه رێگایه بۆ رزگار بوون له ژێر ده‌سته‌یی و سه‌ربه‌خۆی كوردستان
خواكوڕك
ئه‌ندامێكی كۆمیته‌ی ئاماده‌كاری ریفراندۆم له پارتی چاكسازی توركمان، رایده‌گه‌ێنێت”ئیمه وه‌كو چوار پارتی توركمانی به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتگیری له ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی كوردستان ده‌كه‌ین.
(مونا قه‌هوه‌چی) ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ئاماده‌كاری ریفراندۆم، له پارتی چاكسازی توركمان، رایگه‌یاندوه”له سه‌ره‌تاوه هه‌ڵوێستی ئێمه دیاره بووه به پشتگیری كردن له پرسی سه‌ربه‌خۆی و راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێمان وایه عێراق به هیچ جۆڕێك حه‌ق و مافی ئێمه نادات، بۆیه پێویسته هه‌موو حزب و لایه‌نه سیاسیه‌كان پرسی ریفراندۆم به هه‌ند وه‌ربگرن و ئه‌م ده‌رفه‌ته زێڕینه له ده‌ست نه‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موومان بگه‌ین به ئاواتی له مێژینه‌ی گه‌له‌كه‌مان.
ئه‌ندامه‌كه‌ی كۆمیته‌ی ئاماده‌كاری ریفراندۆم،ئه‌وه‌شی راگه‌یاند” پێویسته هه‌موو حزب و هێز و لایه‌نه سیاسیه‌كان كێشه‌كانمان وه‌لا بنێین و پیكه‌وه هه‌وڵبده‌ین بۆ سه‌رخستنی ئه‌و پرۆسه گرنگ و چاره‌نووسازه، بۆیه باشترین رێگا ریفراندۆمه بۆ جیابوونه‌وه و سه‌ربه‌خۆی گه‌لی كوردستان له عێراق، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌رفه‌تێكی زێڕینه و نابێت له ده‌ستی بده‌ین.