گۆڕان وكۆمەڵ لەهەوڵی دەستپێكردنەوەی خۆپیشاندانن

خواكوڕك

وابریاره‌ له‌ماوه‌ی داهاتوو، چه‌ند رێكخراوێكی سه‌ر به‌ كۆمه‌ڵ و گۆڕان، ده‌ست به‌ خۆپێشاندان بكه‌ن، سه‌رچاوه‌یه‌كیش ده‌لێت، خۆپێشاندانه‌كه‌، ته‌نها سنوری ده‌ڤه‌ری سلێمانی ده‌گرێته‌وه‌، له‌سه‌ر كێشه‌كانی نێوان یه‌كێتی و گۆڕان و دۆخی دارایی ئه‌و شاره‌، قه‌یرانی دارایی بیانووی خۆپێشاندانه‌كه‌ ده‌بێت”.

بە پێی زانیارییەكانی خواكوڕك هەندێك ڕێكخراو كە سێبەری حزبن بە ناوی كۆمەڵگای مەدەنیەوە پلانیان داناوە بۆ دەستپێكردنەوەی خۆپێشاندانەكان لە ده‌ڤه‌ری سلێمانی كە بڕیارە لە 20 ی ئەم مانگەوە دەست بكرێتەوە بە خۆپیشاندان و لەماوەی ئەم دوو هەفتەیەدا دەستەو گروپی ناڕەزایەتی دروست بكەن بۆ چۆنیەتی دەستپێكردنەوەی ناڕەزایەتیەكان”.

هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان ئه‌و خۆپێشاندانانه‌ چه‌ند ئامانجێكی هه‌یه‌، كه‌ دیارترینیان ئامانجه‌ سیاسیه‌كانه‌، ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ ده‌ستی به‌غداشی له‌پشته‌وه‌ بێت، به‌وه‌ كورد بۆ قۆناغی دوای داعش به‌ كێشه‌ی سلێمانی خه‌ریك بكات، قوربانیه‌كانی شه‌ڕی داعش پێشمه‌رگه‌ و خه‌ڵكی كوردستان دووچاری، كێشه‌ی ناوه‌خۆی بكاته‌وه‌،

چاودێرانی سیاسی له‌و باره‌یه‌وه‌ ئاشكرایان كردووه‌، لە ئێستادا و لەم بارودۆخەدا كە خەڵكی كوردستان لە دوای شەڕی داعش چاوەڕێی چنینەوەی خەبات و قوربانیدانەكانیەتی لە سەركردایەتی حزبەكان و دوو ساڵە دانیشتوانی ده‌ڤه‌ری سلێمانی لە ژێر فشاری دەرونی و ئیرهابی فكری دا ژیان دەگوزەرێنن”.

Back to top button