برێت مه‌كگۆرك:ئێمه رێز له خواستی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرین بۆ پرسی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی
خواكوڕك
نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا بۆ شەڕی دژی داعش لەبارەی ریفراندۆمه‌وه بە نێچیرڤان بارزانی راگه‌یاند” وێڕای تێبینی له‌سه‌ر واده‌ی پرۆسه‌كه، به‌ڵام ئه‌وان رێز له خواستی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرن. سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمیش ده‌ڵێت” لەسەر پرسەکە بۆ دیالۆگێکی جددی لەگەڵ بەغدا ئامادەن و داوادەکات وڵاتانی هاوپه‌یمان بۆ دروستكردنی ئه‌و دیالۆگه هاوكاربن.
ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه 8/7/2017، (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لەگەڵ (برێت مه‌كگۆرك) نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ شه‌ڕی دژی داعش له عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كۆبووەوە. بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆش مه‌كگۆرك لەگەڵ (مەسعود بارزانی) سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە.
بەپێی راگەیێندراوی کۆبوونەوەکە، مه‌كگۆرك باسی قاره‌مانێتیی خه‌ڵك و پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعشدا کردووە و هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عیراقی له شه‌ڕی کۆنترۆڵکردنەوەی مووسڵدا به‌رزنرخاندووە. هیوایشی خواستووە دیالۆگ و گفتوگۆیه‌كی جددی له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م كێشه‌كان ده‌ستپێبكات و هاوكاریی وڵاته‌كه‌یشی له‌مباره‌یه‌وه نیشانداوە.
له‌باره‌ی پرسی ریفراندۆمی باشووری كوردستانیش نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا بۆ شەڕی دژی داعش رایگەیاندوه” وێڕای تێبینی له‌سه‌ر واده‌ی پرۆسه‌كه، به‌ڵام ئه‌وان رێز له خواستی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرن. هه‌روه‌ها تیشكی خستووەتە سه‌ر ئه‌و ره‌وشه سه‌خته‌ی ئێستا ناوچه‌كه‌ی پێدا تێده‌په‌ڕێت و به‌پێویستی زانیوە هه‌موو لایه‌نه‌كان گفتوگۆی زیاتر له‌رباره‌ی پرسەکە بكه‌ن.
لەبەرامبەردا (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاماده‌یی هەولێری بۆ دیالۆگ و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ده‌ربڕیوە، لەبارەی کوردستانیش ئاماژه‌ی به‌وه داوە، مافی ره‌وای خه‌ڵكی كوردستانه ئایینده‌ی خۆی دیاری بكات و خه‌بات و تێكۆشان و قوربانییه‌كی زۆری بۆ ئه‌م مه‌به‌سته داوه، ئه‌مه جیا له‌وه‌ی ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه حكومه‌تی عێراق ده‌ستووری جێبه‌جێ نه‌كردووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌پێویستی زانیوە دیالۆگێكی جددی له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌مباره‌یه‌وه هه‌بێت و داوای كردووە وڵاتانی هاوپه‌یمان بۆ دروستكردنی ئه‌و دیالۆگه هاوكاربن.