پارتی پێشوازی له‌ راگەیێندراوی سەرکردایەتیی هاوبەشی یەکێتی و گۆڕان دەکات

خواكوڕك

پارتی دیموكراتی كوردستان له‌زاری عه‌لی حوسێن، پێشوازی له‌ راگه‌یاندراوی هاوبه‌شی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی و گۆڕان ده‌كات و كه‌ رایانگه‌یاندبوو، دوای‌ ئاساییكردنه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مان، ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی‌ له ‌سنووری‌ كارگێڕی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و ناوچه‌ دابڕێندراوه‌كان ئه‌نجامبدرێت”.

عه‌لی حوسێن  بەرپرسی پەیوەندییە عێراقی و كوردستانییەکانی پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌باره‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌شی یه‌كێتی و گۆڕان ده‌لێـ” پێشوازی لە راگەیێندراوی سەرکردایەتیی هاوبەشی یەکێتی و گۆڕان دەکەن و یەکڕیزیی نیشتمانی و کاراکردنەوەی پەرلەمان خواستی پارتییە. هه‌روه‌ها ده‌شلێـ” ئەندامی سەرکردایەتی و بەرپرسی پەیوەندییە عێراقی و كوردستانییەکانی پارتی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، پارتی هەمیشە جەختی لەسەر یەکڕیزیی نیشتمانی کردووەتەوە. دۆخی ئێستای باشووری کوردستانیش پێویستی بەو یەکڕیزییەیە. ئێمە وەکو پارتی لەپێناو هەستیاری قۆناخەکە، ئامادەییمان بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان و گەڕانەوەی وەزیرەکانی گۆڕان دەربڕیوە و مەرجەکانی خۆشمان هەڵگرتوون، بەڵام پێشمان باش نییە هیچ لایەنێک مەرجی هەبێت.

ئەو سەرکردەیەی پارتی ئاماژەی بەوەدا کە پێشوازی لە راگەیێندراوی سەرکردایەتیی هاوبەشی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان دەکەن و، یەکڕیزیی نیشتمانی و کاراکردنەوەی پەرلەمان خواستی پارتییە

Back to top button