عه‌ممار حه‌كیم، له‌پێش یه‌كێتی و گۆڕان هه‌ره‌شه‌ی له‌كورد كردووه‌ بزانه‌ ته‌نها كێ جوابی داوه‌ته‌وه‌

خواكوڕك 

پاش ئه‌وه‌ی عه‌ممار حه‌كیم بانگێشتی فراكسیۆنه‌ كوردستانیه‌كان ده‌كات، بۆ قسه‌ كردن له‌سه‌ر ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی كوردسان فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان بایكۆتی ده‌كات، به‌ڵام سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی چه‌ند نهێنیه‌ك ئاشكرا ده‌كات و ده‌لێـ”ئەمڕۆ لەگەڵ فراکسیۆنە کوردستانیەکان (جگە لە پارتی کە نەهاتن) سەردانێکی بەرێز عمار الحکیم مان کرد بە سیفەتی سەرۆکایەتی هاوپەیمانی نیشتمانی شیعەکان بۆ قسەکردن لەسەر هەرەشە لە کوردانی بەغدا وباشور وکاریگەری ریفراندۆم لەسەر ئاشتی نیشتمانی”.

د. موسه‌نا ئه‌مین سه‌رۆكی فراكسۆنی یه‌كگرتوو له‌ په‌رله‌مانی عێراق هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”دوای وته‌كانی ئارام شیخ محه‌مه‌د، عه‌ممار الحكیم،  دەستی بە قسەکرد و گوتی بڕیارێکی هەڵەیە کاتی هەڵەیە شوینی هەڵەیە نە عیراق و نە ئێران و نە تورکیا قبوڵی ناکات، شەقام قبوڵی ناکات عەرەب و تورکمان و یزیدی و مسیحی و شیعە و سونە وکەس قبوڵی نیە ناتوانین سبەینی شەقام کونترۆڵ بکەین … هتد، قسەکانی لە هەرەشە زیاتر رستەیەکی تێدابوو بۆ تامی دەم یەکجاریش گوتی بە دیالۆگ منیش خۆم پێ نەگیرا بە تایبەت نوێنەری یەکێتی و کاک ئارام کە پێش من قسەیانکرد وەلامیان نەدایەوە گێجی کوردایەتیم فڕی، پلتۆکت لێدایەم ئەتەقیم، سەرم ئاوسا ئەمە میانەرەوەکە بێت ئاوا بڵێ توندرەو ئەڵی چی؟ گوتم: سەماحەتت، ڕێگەم بدە و سنگت فراوان بێت با ڕاستگۆ قسەی سنگم بکەم من موجامەلە لە حەقدا نازانم، یەکڕویشم هەیە، قسەکانی جەنابت کۆمەڵێک هەرەشە بوون من توشی شۆک بووم بەو زمانە لەگەڵ ئێمە وکورد قسەبکەیت، کورد باسی مافی خۆی ئەکات ئەو مافەی لە دینی ئێمەو دەستور و دیموکراسیەتدا سەلمێنراوە ، بڕیاری چارەنوسی خۆی ئەدات نەک خەڵکی تر، هەموو کەس باوەری بەو دین و دیموکراسیە هەبێت ئەبێت نکولی لەو حەقە نەکات”.

هه‌روه‌ها موسه‌ننا ئه‌مین ده‌شلێـ”جەنابت و ئەمسالی جەنابت ڕابەرایەتی شەقام ئەکەن چۆن ئەبێت ببێت بە هەرەشە، ئێمە دەمانەوێت هەرچی ئەکرێت ئاشتیانە و یاسایی بکرێت وبەرێکەوتن، ئێمە یەکێتی خاکی عێراق لە دوژمن ئەپارێزین نەک لەوەی بەشێک لە ڕۆلەکانی بڕیارێک بۆ خۆیان بدەن ، کام عێراقە ئەتانەوێت ئێمە تێیدا بمێنینەوە من مناڵێکێ چەندساڵان بووم لەژێر خێمە ئاوارەبووم ئێستاش کە ئەندام پەرلەمانم لە ناوچەی سەوز بچمەدەرەوە ترسم هەیە بکوژرێم .. کام عێراق ئەو عێراقەی دوای دەیان ساڵە وسەدان ملیار دولار خەڵک بە مقەبا لە پلەی شەستدا باوەشینی خۆی ئەکات … قسەی تریش سەرتان نایەشێنم ئەویش دوایی هەندێ گێجی قسەی گۆڕی و خاوی کردەوە وتی من وەسف ی حاڵەتەکە ئەکەم نەک هەرەشە”.

Back to top button