سه‌فیری ئێران: ئێران به‌رده‌وام حه‌ز به‌هاوكاری كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌كات

خواكوڕك

پاش كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی عه‌لی باپیر و ئيره‌ج مه‌سجدى باڵێۆزى كۆمارى ئيسلامى ئێران له‌ به‌غدا، له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا سه‌فیری ئێران له‌باره‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان رایگه‌یاند، په‌یوه‌ندی ئێران له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵی ئیسلامی په‌یوه‌ندیه‌كی سه‌قامگیره‌ و ئێران به‌رده‌وام حه‌ز به‌ هاوكاری كردنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و عه‌لی باپیر ده‌كات”.

هه‌ر له‌كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا ئیره‌ج مه‌سجد ده‌شلێـ” كۆبوونه‌وه‌يه‌كى زۆر باشمان هه‌بوو پێكه‌وه‌ و هه‌م له‌ باره‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى كۆمارى ئيسلامى و هه‌رێمى كوردستان و به‌ تايبه‌تيش له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵى ئيسلامى و هه‌روه‌ها له‌ باره‌ى هاوكاريمان له‌ رابردوو و ئێستاش ده‌مانبێت و پرسه‌ ناوچه‌ييه‌كان و بابه‌ته‌ په‌يوه‌نديداره‌كان له‌گه‌ڵ ره‌وشى ئێستا، گوتيشى: “هه‌موو كات په‌يوه‌ندييه‌كانى ئێمه‌ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵى ئيسلامى په‌يوه‌ندييه‌كى سه‌قامگير بووه‌ و دامه‌زراو بووه‌ له‌سه‌ر برايه‌تى و هاوكارى و قوڵبوونه‌وه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كان بووه‌ و كۆمارى ئيسلامى ئێران بۆى گرنگه‌ په‌يوه‌ندى به‌تينى له‌گه‌ڵ لايه‌نه‌ ئيسلامييه‌كان هه‌بێت و هه‌ر بۆيه‌ من و مامۆستا عه‌لى باپير باسى باش و به‌ سوودمان هه‌بووه‌ به‌يه‌كه‌وه‌ و هيوادارم به‌رده‌وام بن ئه‌م باسانه‌ و بۆ نه‌ته‌وه‌ى ئازيز و قاره‌مانى كوردستانى عێراق به‌سوود بن”.

سه‌ردانی لایانه‌ سیاسیه‌كان له‌لایان سه‌فیری ئێران له‌ عێراق، به‌جۆڕك له‌ ده‌ستێوه‌ردانی له‌كاروباره‌ی ناوه‌خۆی كوردستان ده‌زانرێت، چونكه‌ بابه‌تی سه‌ره‌كیه‌كه‌ گوشاره‌كانی ئێرانه‌ بۆ سه‌ر ئه‌نجام دانی ریفراندۆم، چاودێرانی سیاسیش پێان وایه‌ سه‌فیر ده‌رگا به‌ده‌رگا گه‌راوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی لایانه‌كان له‌ بابه‌تی ریفراندۆم پاشگه‌ز بكاته‌وه‌، به‌ڵام له‌كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌زاری خۆیه‌وه‌ باش و دۆستانه‌ و هاوهه‌ڵوێست بوونه‌، له‌به‌رامبه‌ر ریفراندۆم، ئه‌گه‌رچی سه‌فیر رێگری كرد له‌ پرسیار كردن له‌باره‌ی ریفراندۆم رێگا به‌ رۆژنامه‌نووسان نه‌دا، به‌ڵام جۆڕێك بوو له‌ خۆدزینه‌وه‌ له‌ بابه‌ته‌ سه‌ره‌كیه‌كه‌ی بۆی هاتووه‌، كه‌ بابه‌تی ریفراندۆمه‌”.

Back to top button