عوسمان بایده‌میر له‌ناو په‌رله‌مانی داگیركه‌ری كوردستاندا به‌رامبه‌ر توركیا وه‌ستایه‌وه‌ له‌سه‌ر ریفراندۆم

خواكوڕك 

گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی گه‌لان( هه‌ده‌په‌) عوسمان بایده‌میر، سه‌باره‌ت به‌ ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستان، له‌وه‌ڵامی لێژنه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ی توركیا و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆككۆماری توركیا گوتی، ئەگەر كورد برای تۆبوونایە ھەڕەشەت لە سەركردایەتی و خەڵكی باشووری كوردستان نەدەكرد ده‌لێت”ئەگەر تۆ كوردت وەك برای خۆت قبوڵكردبا، لە لیژنەی ئەنجوومەنی ئاسایشی توركیا ھەڕەشەت لە سەركردایەتی كورد و خەڵكی باشووری كوردستان نەدەكرد، سەربەخۆیی بۆتۆ پرسێكی زۆر گرنگە باشە سەربەخۆیی بۆ بۆكورد پرسێكی گرنگ نەبێت”. ده‌شلێـ، ئه‌وان وه‌ك هه‌ده‌په‌، ویستی خه‌ڵكی باشووری كوردستان “له‌سه‌ر سه‌ر و سه‌رچاوان” قه‌بووڵ ده‌كه‌ن و به‌ بێ هیچ مه‌رجێك پشتگیری له‌ سه‌ركردایه‌تی كورد ده‌كه‌ن.

هه‌روه‌ها گوته‌بێژی هه‌ده‌په‌ بایده‌میر سه‌باره‌ت به‌ سه‌ربه‌خۆیی و ده‌وڵه‌تی كوردی له‌ باشووری كوردستان گوتی: “شتێك كە بۆتۆ رەوایە ئەی بۆ بۆ كورد رەوانەبێت. شتێك بۆتۆ حەڵاڵ بێت بۆچی بۆ كورد حەرام بێت، بۆیه‌و با هه‌موو دونیا بزانێت ئه‌مه‌ مافێكی ره‌وای خه‌ڵكی باشوری كوردستانه‌، كه‌س بۆی نیه‌ ده‌ست له‌كاروباری ئه‌وان وه‌ربدات”.

چاودێرانی سیاسی له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانی عوسمان بایده‌میر پێیان وایه‌، هه‌ڵوێسته‌كانی عوسمان بایده‌میر به‌به‌راورد به‌ هه‌ڵوێستی نوێنه‌رانی كورد له‌به‌غدا كورد ته‌ریق ده‌كاته‌وه‌، چونكه‌ هه‌ڵوێست عوسمان بایده‌میر له‌كاتێكدایه‌ كه‌ دۆخێكی ئه‌منی تووند له‌توركیا هه‌یه‌، دۆخی كوردان له‌ خراپترین حاڵه‌تدایه‌ له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی توركیا ئینجا بایده‌میر بێ سڵكردنه‌وه‌ له‌ گیران و ده‌ربه‌در بوونی و هه‌ڵوێستی تووندی دژی ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا له‌سه‌ر ریفراندۆم ده‌خاته‌ روو به‌ڵام نوێنه‌رانی كورد له‌به‌غدا كه‌ سوپایه‌كی گه‌وره‌ وه‌ك پێشمه‌رگه‌ له‌پشتیانه‌و كوردستان وه‌ك ده‌وڵه‌تێك له‌پشتیانه‌ ئینجا سه‌رباری ئه‌وه‌ش بیانوو بۆ قسه‌كانی حه‌كیم ده‌هێنه‌وه‌”.

شایانی باسه‌ پێشتر فراكسۆنه‌كانی گۆڕان و كۆمه‌ڵ و یه‌كێتی له‌په‌رله‌مانی عێراق له‌گه‌ڵ عه‌ممار حه‌كیم كۆبوونه‌وه‌، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌قسه‌ی شایه‌دحاڵ د.موسه‌ننا ئه‌مین، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو، عه‌ممار حه‌كیم، هه‌ره‌شه‌ی له‌كورد كردوو، دژایه‌تی ریفراندۆمی كوردووه‌، به‌ڵام جگه‌ له‌ یه‌كگرتوو كه‌ ناوی له‌راگه‌یاندراوه‌كه‌دا نه‌هێنرا له‌به‌ر هه‌ڵوێسته‌كه‌ی هیچ یه‌كێك له‌ سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كانی( یه‌كێتی و گۆڕان و كۆمه‌ڵ) یه‌ك قسه‌یان له‌سه‌ر عه‌ممار حه‌كیم نه‌كردبوو، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه‌، پشگیریان كرد له‌ به‌یاننامه‌كه‌یان كه‌ كاتێك وه‌ڵامی مووسه‌ننا ئه‌مینیان دایه‌وه‌، به‌ڵام هه‌رچی عوسمان بایده‌میره‌ له‌ناو په‌رله‌مانی توركیا له‌ره‌وشێكی ئه‌منی تووندی توركیا دا بۆ كورد، وه‌ڵامی سه‌رۆككۆماری توركیا دایه‌وه‌ له‌سه‌ر هه‌لوێسته‌كانیان

Back to top button