پەرلەمانتارێكی كورد لە بەغدا: لە پڕۆژە یاسای پشووەكانی عیراق، جەژنی نەورۆز لابراوە

 

خواكوڕك
لە ئێستادا بۆ رێكخستن‌و بە یاسایی كردنی پشووەكانی عێراق پڕۆژەیاسایەك ئامادە كراوە بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق, پەرلەمانتارێكی كۆمەڵ ئاشكرای دەكات كە لە پڕۆژە یاسایەكە جەژنی نەورۆز لابراوە.

سەلیم شوشكەیی، پەرلەمانتاری لیژنەی ئەوقاف و كاروباری ئاینی لە پەرلەمانی عیراق راگەیاندووە، زۆربەی پشووەكان لەنێوان سووننە و شیعە یەكلایی كرایەوە, حساب بۆ پشوەكانی كوردستان نەكراوە بە جۆرێك جەژنی نەورۆزیش لابراوە.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنران لە عێراق دەڵێت: ” هیچ بۆنەیەكی نەتەوەییان بۆ هەرێمی كوردستان دیارینەكردووە و لە پشووی فەرمییان نەهێشتووە، لە كاتێكدا پێشتر جەژنی نەورۆز سێ رۆژ پشوو بوو لە عیراق، بەڵام ئێستا پشووی نەورۆز لابراوە و ئەو جەژنە ناوچە دابڕاوەكانیش ناگرێتەوە”.

وتیشی: “وەكو كوردەكان داوامانكرد جەژنی نەورۆز وەكو پشوو بمێنێتەوە و كارەساتی هەڵەبجەش بكرێتە پشووی فەرمی، چونكە سمبوڵی كوردستان و عیراقیشە، بەڵام نەكرا”.

شوشكەیی ئەوەشی‌ خستەڕوو كە “مەترسی نەهێشتنی جەژنی نەورۆزم وەك بۆنەیەكی نەتەوەیی و بە فەرمی بە فراكسیۆنە كوردییەكان راگەیاندووە كە دەبێت هەڵوێستیان هەبێت، بەڵام لەبەرئەوەی هەندێكیان كێشەی فراكسیۆنەكانیان هەیە، بەهەندیان وەرنەگرتووە”.

 

Back to top button