په‌رله‌مانتارێكی كورد: حكومه‌تی عێراق ده‌یه‌وێت حكومه‌تی كوردستان بروخینێت و پارچه‌ پارچه‌ی بكات

خواكوڕك

ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی عێراق له‌ سه‌ر پشكی پارتی دیموكراتی كوردستان، رایده‌گه‌ێنێت” به‌غدا له‌ هه‌ولێر ئه‌وه‌ دایه‌ حكومه‌تی هه‌رێم بروخێنێت و پارچه‌ پارچه‌ی بكات.

(دكتۆره‌ ئه‌شواق جاف) په‌رله‌مانتاری كورد له‌ په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاندوه‌” حكومه‌تی عێراق نیازی خراپه‌ به‌رامبه‌ر به‌ كورد و حكومه‌ته‌كه‌ی و مه‌به‌ستیه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم پارچه‌ پارچه‌ بكات و له‌ له‌تی بكات، له‌ په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی عێراقه‌وه‌، ئه‌و بڕوایه‌مان بۆ درووست بوو كه‌ هیچ كات نابێ گه‌شبین بین له‌ عێراق،هیچ كاتێكیش سیاسه‌تی خۆیان به‌رامبه‌ر به‌ هه‌رێمی كوردستان ناگۆڕن، ئه‌وه‌شی ده‌یانه‌وێ حكومه‌ت و خه‌ڵكی كوردستان بروخێنن.

جاف زیاتر گوتویه‌تی”كاتی خۆی كه‌ ره‌خنه‌مان ده‌گرت له‌ یاسای بودجه‌ كه‌ره‌خنه‌یه‌كی یاسایی بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌مانزانی هه‌ندێك له‌ خاڵه‌كان پێشێلكردنی مافی پێشمه‌رگه‌ بوو، 500 ملیۆن دۆلار ده‌درێت به‌ حه‌شدی شه‌عبی، به‌ڵام باسی پێشمه‌رگه‌ی نه‌كردووه‌، بۆیه‌ دڵنیایین له‌ نه‌گۆڕی سیاسه‌تی به‌غدا و ئه‌وان چۆن بن ئێمه‌ش هه‌روائه‌بین.

Back to top button