محه‌مه‌د ئۆجه‌ڵان: پێویسته هه‌موو كوردێك به به‌ڵێ به‌شداری ریفراندۆمی برایانی باشورمان بكات

خواكوڕك
محه‌مه‌د ئۆجه‌ڵان برای عه‌بدولڵا ئۆجه‌ڵانی سه‌رۆكی زیندانی كراوی پارتی كرێكارانی كوردستان( په‌كه‌كه) پشتیوانی خۆی بۆ ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستان راگه‌یاند، گوتی پێویسته هه‌موو كوردێكی به‌شداری ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستانی باشوری كوردستان بكات، به به‌ڵێ ده‌لێـ”من پێموایە لە ڕیفراندۆمدا هەر کوردێک بڵێ (بەڵێ)، دەشبێت وابێت. خۆم ڕیفراندۆمی کوردستان بە ڕاست و باش دەزانم”.
له دیمانه‌یه‌كی دا محه‌مه‌د ئۆجه‌ڵان برای سه‌رۆكی پارتی كرێكارانی كوردستان له دیمانه‌یه‌كی دا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی كوردستان 24 رایگه‌یاند،ماوەیەکی زۆرە ئاگایان لە باری تەندرووستیی عەبدوڵا ئۆجەلان نییە و ڕێگەی بینینیان پێ نەداوە.
بە پێویستیشی زانی گەلی کوردستان “تەبا و یەکڕیز” بن و ڕای گەیاند: ”لە جوگرافیای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کە نزیکەی 50 ملیۆن کورد هەیە، دەبێت جێگەیەک لە نەخشەی دونیادا بۆ کوردان هەبێت و پێویستە هەموو خەڵکی کوردستان بە (بەڵێ) دەنگ بدەن. کەموکوڕی و زیادەڕۆیی هەیە، ئەوە دەکرێ چارەسەر بکرێت و یەکبوونی کوردان زۆر گرنگە“.
محەمەد ئۆجەلان کە برای بچووکی عەبدوڵا ئۆجەلانە، دووپاتی کردەوە کە ڕیفراندۆم بۆ پاشەڕۆژی گەلی کوردستان ”باش و ڕاستە“ و پێشبینی ئەوەشی کرد کە ”90٪ی خەڵکی کوردستان بە (بەڵێ) دەنگی پێ بدەن“. گوتیشی: ”کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەبێ کورد چارەسەر نابێت“.