یەكێتی داوای باشتر راپەراندنی ئەركەكانی ریفراندۆم دەكات
خواكوڕك
سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ چوار شەممە ، بەسەرپەرشتی كۆسرەت رەسول عەلی جێڕگری سكرتێڕری گشتی، كۆبونەوەی ئاسایی مەكتەبی سیاسی یەكیێت نیشتمانیی كوردستان، لە سلێمانی بەرێوەچوو.
بەپێی ڕأگەیەنراویێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی ، لەكۆبونەوەكەدا، ئەنجامی سەردانی وەفدی یەكێتی بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران و كۆبونەوە لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتە تاوتوێكرا، بڕیارو هەڵوێستی ئێران بەروونی خرایەروو، هەروەها بڕیارو هەڵوێڕستی یەكێتی و سەرجەم لایەنە كوردستانیەكانیش بۆ پەسەندی ریفراندۆم، لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئێڕان باسكرا، هەروەك كۆبونەوەی وەفدی یەكێتی لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان و سەردانی وەفدی كۆمیتەی ریفراندۆم بەسەرۆكایەتی سەرۆك بارزانی بۆ برۆكسل، تێڕكرا هەڵسەنگێڕندران.
دوای روونكردنەوەی ئەنجامی هەموو كۆبونەوەكان، مەكتەبی سیاسی بەبایەخەوە دوا هەواڵ و زانیاری و گۆڕانكارییەكانی تاوتوێكردو بڕیاری دا، بەزووترین كات وەفدی یەكێتی لەسەر ئەنجامی كۆبونەوەكان، بەتایبەتی كۆبونەوەو دیدارەكانی وەفدی یەكێتی لە ئێران، سەرلەنوێ لەگەڵ لایەنە سیاسیەكانی كوردستان كۆببێتەوە.
مەكتەبی سیاسی جەختیشی كردەوە، پێڕویستە لەهەموو بڕیارەكاندا كۆدەنگی نیشتمانیی هەبێت.
كۆبونەوەكە، دوابڕیاری بۆ ئاسایی كردنەوەی پەرلەمانی كوردستان، بەبێ مەرج، بەهەوڵ و پەرۆشی هەموولایەك، بەتایبەتی یەكێتی، بەهەنگاوێكی گەورە زانی وە ئومێدیشی خواست، دوای گەڵالەكردنی وردەكاری سیاسی چۆنێـتی ئاسایی كردنەوەی پەرلەمان، كە لەخزمەتی یەكریزی نیشتمانی دا بێت، چیدیكە كات لەدەست نەدرێ و وادەی ئاسایی كردنەوەكە بەمزوانە دیاری بكرێ.
هەروەها لەبەر باشتر راپەراندنی ئەركەكانی ریفراندۆم و تێگەیشتنی هەمەلایەنە تر لە سیاسەتی نێودەوڵەتیو هەرێمایەتی، بەتایبەتی بەغدا، مەكتەبی سیاسی بەپێویستی زانی لەداهاتوویەكی نزیكدا، وەفدی هاوبەشی كوردستانی سەردانی بەغدا بكات، گرنگیشە لەم دۆخەدا وەفدی یەكێتی نیشتمانیی كوردستانیش سەردانی توركیا بكات. لەهەفتەی ئایندەشدا، وەفدی باڵای یەكێتی لەگەڵ لایەنە سیاسیەكان كۆدەبێتەوەو سەرەنجامی كۆبونەوەكانو دوا روداوەكان، دەبێڕتە بەردەم ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی، بۆ هەڵسەنگاندنو دوابڕیاردان.