خشته‌ی مووچه بڵاوده‌كرێته‌وه، تاكۆتایی ئه‌و مانگه سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان دابه‌شده‌كرێت
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی ئاشكرایی كرد، كه سبه‌ی یه‌كشه‌ممه، خشته‌ی نوێی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كانی بڵاو ده‌كرێته‌وه، به‌پێی خشتهكه، سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان تاكۆتایی ئه‌و مانگه مووچه‌كانیان دابه‌ش ده‌كرێت”.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت، به‌خواكوڕكی راگه‌یاند، سبه‌ی خشته‌ی نوێی مووچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان بڵاو ده‌كرێته‌وه، به‌گوێره‌ی خشتهكه سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان تاكۆتایی ئه‌و مانگه مووچه‌كانیان وه‌رده‌گرن، ده‌لێ، ئه‌و مانگه به‌هۆكاری ته‌كنیكی هه‌ندێك سست بوو، ئه‌مه‌ش پێشتر له‌زاری گوته‌بێژی حكومه‌ت ئاشكرابوو كه هۆكاری ئه‌و سستیه، له دابه‌شكردنی مووچه، ده‌گه‌رێته‌وه، بۆ كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكی له بانكی پاره‌ده‌ر و پاره وه‌رگردا”.
شایانی باسه پێشتر سه‌فین دزه‌یی گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی ده‌نگۆیه‌كی كه‌ناڵی فه‌رمی گۆڕان، رایگه‌یاند، كه هۆكاری سستی له مووچه‌ی ئه‌و مانگه، له‌به‌ر كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكی بووه، هیچ په‌یوه‌ندی نیه به هۆكاری سیاسی كه پێشتر بۆ دژایه‌تی ریفراندۆم و ترس له‌لایان گۆڕانه‌وه، خرابووه روو”.
سه‌رچاوه‌كه‌ی خواكوڕك گوتیشی من كه هیچ په‌یوه‌ندیه‌كم نیه به لێدوانه سیاسیه‌كان، به‌ڵام سستی مووچه په‌یوه‌ندی به‌هۆكاری سیاسیه‌وه نیه، به‌ڵكو ته‌نها كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكی بووه، چونكه ئه‌و بانكه‌ی پاره‌ی كوردستان ده‌گوازێته‌وه، بانكێكی حكومی نیه تا سیاسه‌تی حكومه‌تی توركیا، بتوانێت هیچ یاریه‌كی سیاسی پێ بكات، چونكه ئه‌مه به‌پێی یاسایی نێوده‌ڵه‌تی رێكخراوه، دووره له‌و ده‌نگۆیانه”.
جێگایی ئاماژه پێكردن، به‌پێی سیسته‌می نوێی مووچه، سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان له 15ی مانگ، ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه‌كانیان ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌و مانگه به‌هۆكاری چه‌ند كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكی له‌نێوان بانگی پاره‌ده‌ر و بانكی پاره وه‌رگردا، هه‌ندێك پرۆسه‌ی دابه‌ش كردنی مووچه سست بوو، ئه‌مه‌ش له‌ئێستادا چاره‌سه‌ر كراوه، وابرایاره سبه‌ی خشته‌ی نوێی مووچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان بڵاو بكرێته‌وه”.