گۆڤارێكی ئهمریكی: كورد له باشور و رۆژئاوای كوردستان، براوهكانی ههڵبژاردنی ئیدارهی دۆناڵد ترهمپن
گۆڤاری بە ناوبانگی پۆلیتیکۆ كە گۆڤارێکی زۆر ناسراوی سیاسی و پرسە ستراتیژییەكانی ئەمەریكایە ئاماژەی داوە بە كۆمەڵێك گوڕانكاری گرنگ كە ھوكارەكەی دەگەرێتەوە بۆ ھاتنە سەر كاری “دوناڵد ترەمپ ” وەكو سەرۆكی ئەمریكا.
گۆڤارەكە لە بەرگی پێشەوەی دا وێنەی پێشمەرگە و ئاڵای ڕەنگینی كوردستانی وەك باكگراوندی كۆمەڵێك سەركردە و كەسایەتی دیاری جیھانی بەكارھێناوە ،لەو ڕاپۆرتە كورد وەكو براوەی ریزبەندی پێنجەمی جیھانی لە ھاتنی ترەمپ بۆ كوشكی سپی ھەژمار دەكات، ههر له ڕاپۆرتەكەی “پۆلەتیكۆ ” تیشكی خستووەتە سەر گەلی كورد لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست ،ئاماژەی داوە بەو ئەگەری سەركەوتن و مەترسیانەی ڕووبەڕووی ئەم دوو پارچەیەی كوردستان دەبێتەوە ،تێشكی خستووەتە سەر بەھێزی و ئەو رۆحی بەرگرییەی لە نێو كوردا چەكەرەی كردووە ئەو پێی وایە كە كورد تا دوا ھیزی خۆیان جەنگی مانەوەی خۆیان و لەناوبردنی تیرۆر دەكەن .
بە پیێ لێكۆلینەوەكانی “پۆلەتیكۆ” ھێزەكانی پێشمەرگە لە كورستانی عێراق و ھێزەكانی سوریای ئازاد لە كوردستانی سوریا كە زۆرینەیان كوردن لە ماوەی ئیدارەی ترەمپ سوودمەند بوون لە تەواوی ھاوكارییە سەربازی و ھەواڵگری و لوجستیەكانی ئەمەریكا كە بە شێوەیەك لە میژووی كۆن و نوێ ھاوشێوەی نەبووە وڵاتێكی زلھێزی وەكو ئەمریكا بێ بەرامبەر ھاوكاری و چەك و تەكنەلوژیای سەربازی خۆیی پێشكەش بە لایەنێك بكات كە دەوڵەت نەبێت ، ئامادە بێت ھاوئاھەنگیكی ئاست بڵند لەگەڵ میللەتێكی بێ دەوڵەت بكات لە جیھان، گۆڤارەكە بە دووری نازانێت كە لە داھاتووش ئەم ھەڵویستەی ئەمەریكا بەگشتی و ئیدارەی ترەمپ بە تایبەتی بەردەوامی ھەبێت لە پاڵپشتی كردنی ھەر بڕیارێكی چارەنووساز كە گەلی كورد لە رۆژھەڵاتی ناوەراست بیدەن .