ڤیدیۆ: گروپێكی حشدی شه‌عبی كوردستان ده‌كه‌ینه‌ قه‌برستان

به‌گوێره‌ی گرته‌ ڤیدیۆیه‌ك، كه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، تێدا ده‌رده‌كه‌وێت گروپێكی حشدی شه‌عبی كه‌ به‌لۆگۆ و چه‌كه‌ و چه‌قۆ هاوشێوه‌ی داعش، وه‌ستاون، هه‌ره‌شه‌ له‌ كوردستان و كورد ده‌كه‌ن و ده‌لێـ” كوردستان ده‌كه‌ینه‌ گۆڕستان، به‌گوێره‌ی شێوه‌زاری قسه‌كردنی ئه‌و گروپه‌ پێده‌چێت ئه‌و گروپه‌ خه‌ڵكی سلاحه‌دین و كه‌ركووك بنـ”.
ھەر چەندە تاكو ئێستا نەزانراوە چ باڵێكی حەشدی شەعبی لە پشت ئەم كارەوەیە و بەرپرسە لەم گرۆپە بەڵام بە پێی ئەو شێوازە عەرەبیەی قسەی پێی دەكەین پێدەچێت خەڵكی ھەردوو پارێزگای كەركوك و تكریت بن ، وای پێشان دەدەن كە توركمانی شیعەی دانیشتووی شاروچكەی دووزخورماتوون ، بەوتەی خۆیان ئەمانجایانە شیعە و شوینكەوتوانی ئیمامی عەلی رزگار بكەن ،ئەم گروپە داعش ئاسا بە ھەموو پێوەریكی دەمامكداری تیرورستانە بەدەر دەكەون و بانگەواز دەكەن بۆ رزگاركردنیان لەو شارە ،ھاوكات ئاماژە بە جیھادی پێرۆز دەكەن دژی پێشمەرگە و مەسعود بارزانی وخەڵكی كوردستان .
 
ئەم گرۆپە دەمامكدارە ھێرشی توند دەكەنە سەر گەلی كوردستان ، كورد بە خائین وكافر و نەوەی بەنی ئیسرائیل تۆمەتبار دەكات ، بانگەشەی ئەوەش دەكەن كە لە ژێر داگیركاری تۆپ و تانكی پێشمەرگەدا دەست درێژییان دەكرێتە سەر ، ماڵ و موڵكیان پارێزراو نیە ، مندالەكانیان دەكورێت و تەعەداش لە ئافەرەتانیان دەكەن ، داوا دەكەن مەرجەعیەی شیعە فریایان بكەوێت ، داوای ھاوكاری لە حكومەتی عێراقی دەكەن بۆ ئەوەی ڕۆڵ بگێڕیێت لە پاراستنی ژیانیانیان ، هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر بارزانی و گه‌لی كوردستان و خاكی كوردستانه‌ كه‌ ده‌لێـ” كوردستان ده‌كه‌ینه‌ گۆڕستان بۆ كورد”.
Back to top button