پازدە چەکداری حیزبوڵا کوژران

 
لە میانەی شەڕو پێکدادانەکانی نێوان هێزەکانی حیزبوڵای لوبنانی و ئەحرارولشام لەسنوری نێوان سوریاو لوبنان پازدە چەکداری حزبوڵای لوبنانی کوژران.
 
بەپێی ئاژانسەکانی هەواڵ دوای ئەوەی بە فەرمانی حەسەن نەسروڵا، هێزەکانی حزبوڵا بەهاوکاری فڕۆکەکانی ڕژێمی ئەسەد هێرش دەکەنە سەر ناوچەیەکی فەلیتطەو عرسال،لە لایەن هێزەکانی ئەحرارولشام وەڵام دەدرێنەوەو پانزە چەکداری حزبوڵاش دەکوژرێن.
 
هاوکات هێزەکانی حزبوڵا ڕایان گەیاند توانیویانە حەڤدە چەکداری ئەحرارولشام بکوژن و چەند ناوچەیەکیش ئازاد بکەن بەڵام چالاکوانان لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ئەو دەنگۆیانەیان ڕەدکردەوەو لەبەرامبەردا ناوی تەواوی چەکدارە کوژراوەکانی حزبوڵایان بڵاوکردەوە
Back to top button