عه‌بادی نامه‌یه‌ك بۆ كۆسره‌ت ره‌سوڵ ده‌نێرێ و ده‌ڵێت هیچ چاره‌سه‌رێكی ترمان له‌به‌رده‌ستدا نیه جگه له یه‌كده‌نگی
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له نامه‌یه‌كدا وێڕای سوپاسكردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ز ستایشكردنیان، داوا له كۆسره‌ت ره‌سوڵ جێگری سكرتێری گشتی یه‌كیتی نیشتیمانی كوردستان ده‌كات، كه هه‌ڵبده‌ن پێكه‌وه بۆ یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق، له پیناو خزمه‌تكردنی هاووڵاتیانی عێراقی.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی (کۆسرەت رەسوڵ عه‌لی) جێگریی یه‌كه‌می سكرتێری گشتی (ی.ن.ك) ده‌كات، له نامه‌كه‌دا ستایشی پێشمه‌رگه و سه‌رجه‌م عێزه عێراقییه‌كان ده‌كات بۆ له‌ناوبردن و تێكشكاندنی تیرۆریستانی داعش، (حه‌یده‌ر عه‌بادی) سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له نامه‌كه‌یدا، ستایشی رۆڵی پێشمه‌رگه‌و سه‌رجه‌م هێزه عیراقییه‌كانی كردووه، كه به‌گیانی له‌خۆبورده‌یی و نه‌به‌ردییه‌وه توانیویانه قه‌ڵای سه‌ختی تیرۆرستان بشكێنن و موسڵ و ناوچه جیاجیاكانی عیراق له‌تیرۆرستانی داعش پاكبكه‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت” رزگاركردنه‌وه‌ی موسڵ ده‌بێته كلیلی ئازادكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی تیرۆرستان و ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه ده‌ریده‌خات كه گه‌لی عیراق به یه‌كگرتووی یه‌كپارچه‌ییه‌وه به‌رامبه‌ر تیرۆر وه‌ستاونه‌ته‌وه.
له نامه‌كه‌یدا سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌وه‌شی نوسیوه” هیچ چاره‌سه‌رێكی دیكه‌مان له‌به‌ر ده‌ستدا نییه، جگه له یه‌كده‌نگی و یه‌كگرتنی سه‌رجه‌م راو بۆچوونه‌كان و هه‌وڵدان بۆ یه‌كپارچه‌یی خاكی عیراق له‌پێناو خزمه‌تكردن به هاووڵاتیانی خۆمان.