سه‌ركرده‌یه‌كی پارتی: به خه‌ڵك ده‌ڵێین له‌گه‌ڵ گۆران گرێ كوێرهكانمان كرده‌وه
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی پارتی، باس له په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێستای پارتی و گۆران ده‌كات و رایدهگهێنێت” به خه‌ڵكی ده‌ڵێین ئه‌و گرێ كوێرانه‌ی كه له پێشوودا له نێوانی پارتی و گۆران هه‌بووه ئێستا كراونه‌ته‌وه.
(نوری حەمە عەلی) ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاندوه”له ئێستادا پاش هه‌ڵبژاردنی سه‌ركردایه‌تی نوێی بزووتنه‌وه‌ی گۆران و هه‌ڵبژاردنی رێكخه‌ری گشتی ئه‌و حیزبه، ئیمه وه‌كو پارتی دڵنیایین گۆرانكاری به‌سه‌ر سیاسه‌تی بززوتنهوهكهدا دێت، به‌ئاقاری چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و گه‌یشتن بهرێككهوتنێكی باش پێكه‌وه له باره‌ی كێشه نێوخۆییه‌كانی هه‌ریم و پرسی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی كوردستان، ئێستاش ده‌توانین به خه‌ڵك بلێین، ئەو گرێ کوێرانەی پێشتر لەنێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕاندا ھەبوون، ئێستا کراونەتەوە.
ئه‌وه‌ی شایه‌نی باس بێت” پارتی پێش هه‌ڵبژاردنی رێكخه‌ری گشتی گۆران و سهركرایهتیهكهی نه‌رمی نواند و ئاماده‌یی ده‌ربڕی به كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان به‌بی مه‌رج بۆ خزمه‌تی ریفراندۆم، گۆرانیش ئاماده‌ییان ده‌ربڕی و داوای مۆله‌تیان له پارتی كرد تا دوای هه‌ڵبژاردنه نێوخۆییه‌كانیان، له ئیستاشدا وا چاوهڕواندهكری هه‌فته‌ی ئاینده به پێی زانیارییه‌كانی (خواكوڕك) شاندێكی باڵای پارتی و گۆڕان كۆببنه‌وه باس له‌سه‌رجه‌م كێشه و گیروگرفته‌كان بكه‌ن.