مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی كۆده‌بێته‌وه‌ و تاوتوێ كۆمه‌ڵێك پرسی گرنگ ده‌كات له‌وانه‌ پرسی ریفراندۆم و كاراكردنه‌وه‌ی په‌ره‌لمان

مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌مڕۆ كۆده‌بیته‌وه‌، كۆبوونه‌وه‌كشه‌ تایبه‌ت ده‌كرێ به‌ پرسی ریفراندۆم و كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان له‌ هه‌ریمی كوردستان و كێشه‌ نێوخۆییه‌كان، چه‌ند بابه‌تێكی تری نیوخۆی یه‌كێتی.

به‌پێی زانیارییه‌كانی (خواكورك) كه‌ له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای نێو یه‌كێتی وه‌ریگرتووه‌” ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمیانی كوردستان له‌ شاری سلێمانی له‌ كاتژمێر 11 كۆده‌بێته‌وه‌ و تێیدا چه‌ند پرسیێك تاوتوێ ده‌كرێت، له‌ نێویدا پرسی ریفراندۆم و كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و چوونی وه‌فدی یه‌كێتی بۆ لای لایه‌نه‌كانی هه‌رێم و سه‌ردانی شاندی یه‌كێتی بۆ تارانی پایته‌ختی ئێران و لێككه‌وته‌كانی.

ئه‌وه‌ی شیاوی باس بێت” له‌ ئێستادا جموجۆله‌ سیاسه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان زیاتر بون و سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر هێلن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نیوخۆی هه‌رێم و به‌ئنجام گه‌یاندنی پرسی ریفراندۆم له‌ سات و كاتی خۆیدا، هه‌روه‌كا كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان كه‌ پارتی نه‌رمی نواندووه‌ و ئاماده‌یه‌ ئه‌و پرسه‌ چاره‌سه‌ربكات به‌بێ مه‌رج بۆ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان خزمه‌ت به‌ پرۆسه‌ی ریفراندۆم بكات و هیچ گرفتێك نه‌مێنێ له‌ نێوان لایه‌نه‌كان.

 

Back to top button