یه‌كێتی هێرشی تووند ده‌كاته سه‌ر شاسوار عه‌بدولواحید به‌هاندانی تیرۆر تۆمه‌تباری ده‌كات
كه‌ناڵی گه‌لی كوردستانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، هێرشی تووند ده‌كاته سه‌ر شاسوار عه‌بدولواحید به‌رێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئێن ئارتی، كه چه‌ند رۆژێك به‌ر له‌ئێستا كه‌مپینی دژه ریفراندۆمی راگه‌یاند، گه‌لی كوردستان كه كه‌ناڵێكی فه‌رمی یه‌كێتیه، شاسوار عه‌بدولواحیدی به هاندانی تیرۆر تۆمه‌تبار كرد”.
له راپۆرتێكی دا كه له‌سه‌ر كه‌ناڵی ئێن ئارتی و شاسوار عه‌بدولواحید كردووه، گه‌لی كوردستان له‌سه‌ر دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ مه‌لا كرێكار رێبه‌ری ره‌وتی شاخ و گروپێكی تیرۆرست، هێرشی تووند ده‌كاته سه‌ر شاسوار و به‌هاندان بۆ تیرۆر پێناسه ده‌كات، شاسواریش وه‌ك كه‌سێكی جاسوس و به‌كرێگیراو پێناسه ده‌كات”.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، كه پێشتر شاسوار عه‌بدولواحید، له‌دوو سه‌ردانی جیاوازدا بۆ ئه‌مریكا پاشان له دیمانه‌یه‌كی دا له‌كه‌ناڵه‌كه‌ی دا كه‌مپینی دژه ریفراندۆمی راگه‌یاند و ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی تووندی به‌دوای خۆیدا هێنا، له‌تۆڕه‌كانی كۆمه‌لایه‌تی و میدیاكاندا هێرشی تووندی كرا سه‌ر و به جاسوس و تابۆری پێنجه‌م دژه‌ی گه‌لی كوردستان پێناسه كرا”.