پیتەر گاڵبرێس: سه‌ربه‌خۆی كوردستان شتێکی حەتمییە و روودەدات
باڵیۆزی پێشووی ئه‌مه‌ریكا له كرواتیا له میانی به‌شداری كردنی له كۆنفرانسی كوردستان هاوپه‌یمانی ستراتیژی ئه‌مه‌ریكا ده‌لێـ “سەربەخۆیی کوردستان شتێکی حەتمییە و روودەدات”. گوتیشی: “بۆ کوردستان مانەوە لە عێراقدا مەترسیدارە نەک سەربەخۆیی، ده‌شلێـ، “وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڕوای بە یەکپارچەیی عێراق نەماوە، سەربەخۆیی کوردستان شتێکی حەتمییە و روودەدات”.
پیتەر گاڵبرێس باڵیۆزی پێشووی ئه‌مه‌ریكا له كرواتیا هه‌روه‌ها راشی گه‌یاند”سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان ئارامی دروستدەکات”. گوتیشی: “بۆ کوردستان مانەوە لە عێراقدا مەترسیدارە نەک سەربەخۆیی، هه‌ر قسه‌یه‌كیش له باره‌ی رێگریكردن له‌و ریفراندۆمه سوودی نییه و ناكرێت رێگری له سه‌ربه‌خۆیی بكرێت.،راشیگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی دیكه‌ش، هه‌موو هه‌وڵێكیان بۆ هێشتنه‌وه‌ی یوگسلافیا بوو به یه‌كپارچه‌یی، به‌ڵام به هه‌زاران خه‌ڵكی كۆسۆڤۆ و سربیا و سلۆڤینیا سه‌ربه‌خۆییان ده‌ویست.
پیتەر گاڵبرێس ده‌بێ له‌وه تێبگه‌ین ئه‌گه‌ر ریفراندۆم ئه‌نجامدرا، ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی دیكه خۆیان له‌گه‌ڵ ئه‌و راستی و واقعه ده‌گونجێنین و له‌گه‌ڵ دیفاكتۆ و واقیعێكی دیكه مامه‌ڵه ده‌كه‌ن، روونیشی كرده‌وه، با لۆمه له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا نه‌كرێت، چونكه ئه‌وان هیچ باوه‌ڕێكیان به یه‌كگرتوویی و یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق نییه.
هه‌روه‌ها گوتی: “هیچ ئه‌مه‌ریكییه‌ك ئه‌وه‌ی قه‌بووڵ نییه له‌گه‌ڵ وڵاتێكدا بژی كه گه‌له‌كه‌ی تێیدا كۆمه‌ڵكوژ كرابێت، عێراقیش زیاتر وه‌ك وڵاتێكی داكۆكیكار له نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب ده‌ركه‌وتووه” و روونیشیكرده‌وه، كورد چی بكات كه نه‌ته‌وه‌یه‌كی جیاواز بووه و به‌و هۆیه‌وه كۆمه‌ڵكوژ كراوه،هاوكات روونیشیكره‌وه، روونه و ده‌بینین ئێران نزیكترین هاوپه‌یمانی عێراقه و ته‌واوی هه‌ژموونی خۆی له رێگه‌ی عێراقیه‌وه له‌سه‌ر ناوچه‌كه سه‌پاندووه و تاران پاڵپشتی ئه‌وانه ده‌كات كه فه‌رمانڕه‌وایی عێراقییان ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، سه‌ركرده‌ی میلیشیا عێراقییه‌كان ئه‌وانه‌ن پێشتر له ساڵانه‌ی هه‌شتاكان هاوكاری ئێرانیان كردووه.
سه‌باره‌ت به‌و قسانه‌ی گوایه سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ناسه‌قامگیری به دوای خۆیدا ده‌هێنێت، ئه‌وا هیوادارم له‌وه تێبگه‌ن، چ كاتێك رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سه‌قامگیر بووه،هه‌روه‌ها رایگه‌یاند سه‌یره كه ده‌گوترێت كوردستان ئاماده نییه و ئابوورییه‌كه‌ی ئاماده نییه بۆ سه‌ربه‌خۆیی و گوتی: “چ وڵاتێك به‌ر له راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی ئاماده‌بووه و به‌هێز بووه، ئه‌مه‌ریكا؟ یان هه‌ر وڵاتێكی دیكه هه‌بووه به‌و شێوه‌یه به‌هێز بووبێت و ئاماده بووبێت”.