بڕیار درا له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته په‌رله‌مانی كوردستان كارا بكرێته‌وه
ئه‌مڕۆ 30ی 7ی 2017 له پیرمام كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆم به سه‌رپه‌رشتی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و جێگره‌كه‌ی كۆسره‌ت ره‌سوڵ، به ئاماده بوونی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، نوێنه‌ری پارته سیاسیه‌كانی باشوری كوردستان و پێكهاته‌كانی ئاینیه‌كانی و نه‌ته‌وه‌یه‌كانی كوردستان به‌رێوه چوو”.
پاش ته‌واو بوونی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆم، راگه‌یاندراوێك بڵاو كرایه‌وه له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا بریاری له‌سه‌ر سێ ته‌وه‌ر دا، بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆم له‌باره‌ی كارا كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان له دووهه‌فته، داهاتوو دا وه‌ك له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتوو”کۆبوونەوە بڕیاری دا لە ماوەی دوو ھەفتە دا پەرلەمانی کوردستان دەست بە کار بکات بۆ چارەسەری کێشەکان و پشتیوانیی لە ڕیفراندۆم.
دەقی راگەیەندراوەکە:
ڕاگەیێندراوی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم
ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ـی٧ـی٢٠١٧ لە پیرمام کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم بە سەرپەرشتیی بەڕێز مەسعود بارزانی و بەشداریی بەڕێزان کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، نوێنەری پارتە سیاسی و پێکھاتە نەتەوەیی و ئایینییەکانی ئەندام لەو ئەنجوومەنە بەڕێوەچوو.
لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردن و ڕاپرسی لە ھەرێمی کوردستان، بەشدار بوو و وردەکارییە تەکنیکییەکانی کۆمسیۆنی بۆ ئامادەکاریی ڕیفراندۆم لە ڕۆژی دیاریکراوی خۆیدا خستەڕوو و ئامادەیی تەواوی کۆمسیۆنی بۆ تەواوکردنی پێداویستییەکان و ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لە ڕۆژی ٢٥ـی ئەیلوولی ٢٠١٧ ڕاگەیاند.
دوای تاوتوێکردنی بارودۆخی سیاسی و دوا پێشھاتەکان و ھەڵسەنگاندنی ھەڵوێستی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و پڕۆسەی سیاسیی ناوخۆی ھەرێم، بڕیار لەسەر ئەم خاڵانەی خوارەوە درا:
یەکەم: کۆبوونەوەکە بڕیاری دا بە ڕاسپاردنی بەڕێزان مەسعود بارزانی و کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی بۆ پێک‌ھێنانی شاندی دانوستان لەگەڵ بەغدا.
دووەم: کۆبوونەوە بڕیاری دا لە ماوەی دوو ھەفتە دا پەرلەمانی کوردستان دەست بە کار بکات بۆ چارەسەری کێشەکان و پشتیوانیی لە ڕیفراندۆم.
سێیەم: لەبارەی پڕەنسیپەکانی پێکھاتە و سکرتارییەتی ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم بیروبۆچوون ئاڵوگۆڕ کرا.
ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم
٣٠ـی٧ـی٢٠١٧