رۆیشتنی نیمار بۆ شوێنی خۆگۆڕینی یاریزانی ریال مه‌درید هه‌ڵای نایه‌وه

پاش ته‌واوو بوونی یاریه‌كه‌ی نێوان یانه‌ی ریال مه‌درید و یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی، یاریزانی به‌رزایلی و یانه‌ی به‌رشا، نیمار داسێلڤا، رۆیشته ژووری خۆگۆڕینی یاریزانانی ریال مه‌درید، رۆیشتنی یاریزانه‌كه‌ش كاردانه‌وه‌ی جیاجیای به‌دوای خۆیدا هێنا.
نه‌یمار دا سیلڤا، ئه‌ستێره‌ی به‌رازیلی یانه‌ی بارسێلۆنای ئیسپانی، له‌دای یاری كلاسیكۆ هه‌رایه‌كی له راگه‌یاندنه‌كان نایه‌وه، به‌هۆی چوونی بۆ ژووری جلگۆڕینی یاریزانانی ریال مه‌درید. راگه‌یاندنكارێكی ئیسپانیش هۆكاری ئه‌و رۆیشتنه‌ی نه‌یمار ئاشكرا ده‌كات، لێكدانه‌وه‌یه‌كی زۆر بۆ ئه‌و كاره‌ی نه‌یمار كرا‌و هه‌ندێك پێیانوابوو له‌به‌رئه‌وه چووه‌ته ژووری جلگۆڕینی ریال مه‌درید، بۆ ئه‌وه‌ی داوای لێبوردن له دانی كارفاخالی به‌رگریكاری ریال مه‌درید بكات، كه له یارییه‌كه‌دا ده‌مه‌قاڵی له‌نێوانیادا روویدا، به‌ڵام له راستیدا هۆكاره‌كه ئه‌وه نه‌بوو، به‌ڵام له‌سه‌ر رۆیشتنه‌كه‌ی نیمار.(میلشۆر رۆیزی) راگه‌یاندنكاری ئیسپانی، گوتی “نه‌یمار ته‌نیا بۆ ئه‌وه چووبوو سڵاوێك له هه‌ردوو هاوڕێ به‌رازیلییه‌كه‌ی (مارسیلۆ و كاسیمیرۆ) بكات و قسه‌یان له‌گه‌ڵ بكات”.