سبه‌ی دووشه‌ممه، یوسف محه‌مه‌د ده‌توانێت بانگێشتی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان بكات هیچ به‌ربه‌ستێك نه‌ماوه
له‌باره‌ی كارا كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان، له‌ئێستادا ده‌رگای په‌رله‌مان كراوه‌ته‌وه، یوسف محه‌مه‌د ده‌توانێت بانگێشتی كۆبوونه‌وه بكات و كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان رێك بخاته‌وه، له‌و باره‌یه‌وه ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی پارتی ده‌لێت ده‌رگای په‌رله‌مان كراوه‌یه، یوسف محه‌مه‌د ده‌توانێت، بانگێشتی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان بكات”.
ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌باره‌ی بێ مه‌رجی كارا كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كان، رایدهگهێنێت، له‌ئێستادا پارتی هیچ مه‌رجێكی بۆ كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان نیه و ئێستا یوسف محه‌مه‌د ده‌توانێت بانگێشتی كۆبوونه‌وه بكات و كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان رێكبخاته‌وه”.
ئاراس حه‌سۆ میرخان ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی ده‌شلێـ” لە سبەی دووشەممە 31/7/2017، یوسف محەمەد دەتوانێت بۆ پەرلەمانی کوردستان بگەڕێتەوە و بۆ دانیشتنی پەرلەمان، ئاگاداری سەرجەم ئەندامانی پەرلەمان بکاتەوە، چونکە مەرج لەسەر پەرلەمان نەماوە و دەتوانن کاری خۆیان بکەن، ئەوەشی ڕوون کردەوە کە هێشتا بزووتنەوەی گۆڕان وادەی کۆبوونەوەی لەگەڵ پارتی دیاری نەکردووە. گوتیشی: ”گەشبینین بگەینە دەرئەنجامێکی باش لەبارەی زۆر پرسی سیاسییەوە، چونکە جۆرێک لە ھاتنە پێشەوە لەلایەن ھەموو لایەنەکانەوە ھەیە، بە تایبەت پارتی و گۆڕان”.
لەبارەی داواکارییەکەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان تا بەرواری 10/8/2017، ئەو ئەندامەی سەرکردایەتیی پارتی ده‌شلێـ” پارتی پێی خۆشە زووتر لەو وادەیە پەرلەمان کارا ببێتەوە و ئەوانیش دەتوانن بێنە پێشەوە و کەس لە کاراکردنەوەی پەرلەماندا ڕێگر نییە“.
پێشتر سەرکردەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەوەیان ڕاگەیاند کە بڕیاریان داوە بەبێ مەرج پەرلەمانی کوردستان کارا بکرێتەوە و چاوەڕوانی هەڵوێستی فەرمیی بزووتنەوەی گۆڕان دەکەن.