لە ئەڵمانیا هێرشێکی گوماناوی ڕویدا هێرش بهرهگهش عێراقیه
پۆلیسی ئەڵمانی ڕایگەیاند کە پیاوێکی ۳٤ ساڵان بەرەبەیانی ڕۆژی یەک شەممە تەقەی لە یانەیەکی شەوانە کردووەو کەسێکی کوشتووە.
ئەو ڕووداوە لە شاری کۆنزتانزی باشور ڕویداوەو دوای پالامارەکە هێرشبەرەکە لە لایەن پۆلیسەوە کوژراوە،هاوکات پۆلیسێک بە خەستی بریندار بووەو لەژێر چاودێری وردایە، به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانیش ته‌قه‌كه‌ره‌كه، هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقیه.
تا ئێستا هۆکاری کردەوەکە ڕوون نیەو لێکۆڵینەوەکانیش بەردەوامن تا بزانرێت ئایا هیرشەکە تەنها لەلایەن ئەو کەسەوە ئەنجام دراوە یان هاوکاری تری هەبووه.