موقته‌دا سه‌در هیواداره كه به‌سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ سعودیه كێشه‌ی تایفی له‌ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی ئیسلامی كه‌م ببێته‌وه
له‌شاری جه‌دده، پایته‌ختی دووه‌می سعودیه، موقته‌دا سه‌در له‌لایان جێنشینی یه‌كه‌می ئه‌و وڵاته پێشوازی لێكراو له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له خاڵه هاوبه‌شه‌كانی عێراق و سعودیه كرا‌و، به‌پێی مالپه‌ری ئه‌لعه‌ره‌بیه، سه‌ره‌تا له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی جه‌دده، سامر سه‌بهان وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری كه‌نداو پێشوازی كردووه، پێش ئه‌وه‌ی بچێته لای جێنشینی یه‌كه‌می شا، جۆڕی پێشوازی كردنی له موقته‌دا سه‌در، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رز پێشوازی لێكراوه”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ماڵپه‌ری ئه‌لعه‌ربییه، سه‌ردانی موقته‌دا سه‌در و پێشوازی به‌رپرسانی باڵای سعودیه، هه‌نگاوێكی تر له هاوپه‌یمانیی شیعه‌ی عێراق له‌گه‌ڵ ئێران دوور ده‌كه‌وێته‌وه و باس له‌وه‌ش ده‌كرێ، گرفتی له‌گه‌ڵ مافی چاره‌ی خۆنووسینی كورد نییه، پێشتر له به‌یاننامه‌یه‌كیشدا كه له نووسینگه‌ی سه‌در بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه، ئه‌وان له سعوودیه هیوایه‌كی باشیان هه‌بووه و ده‌لیڤه‌ی ئه‌رێیی له‌به‌رده‌میاندا هه‌بووه، هیواشی خواستووه ببێته سه‌ره‌تا بۆ وازهێنان له تایفه‌گه‌ری له نیشتمانی عه‌ره‌بیی ئیسلامی، ئه‌مه جاری یه‌كه‌مه له دوای 11 ساڵ كه موقته‌دا سه‌در سه‌ردانی سعوودیه بكات، پێشتر فه‌تواشی دابوو كه پێویست ناكات حاجییانی شیعه بۆ ڕێی حه‌ج ماندوێتی به‌ده‌ست حكوومه‌تی سعوودیه‌وه ببینن، ئه‌م سه‌ردانه‌ش له‌سه‌ر داوای سعوودیه بووه.
به‌پێی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی سعوودی، له‌و كۆبوونه‌وانه‌دا باسی جیابوونه‌وه‌ی كوردستان له عێراق كراوه و هه‌ردوولا كۆك بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق گرنگه، به‌ڵام ئه‌وه‌شیان نه‌شاردووه‌ته‌وه كه ڕه‌نگه به‌هۆی هه‌ڵوێسته به‌رده‌وامه‌كانی به‌غدا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان، كورده‌كان ناچار بن بۆ جیابوونه‌وه و هه‌ردوو لا ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه پێویسته دۆخی كوردستان و هه‌لومه‌رجه‌كانی تێ بگه‌ن، ئه‌گه‌رچی موقته‌دا سه‌در له هه‌ڵوێسته‌كانی پێشوویدا به ته‌واوی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانی ڕه‌ت ده‌كرده‌وه، به‌ڵام ئێسته به شێوه‌یه‌كی تر بیر ده‌كاته‌وه، ته‌نانه‌ت دوای ڕاگه‌یاندنی واده‌ی ڕیفراندۆم، داواكه‌ی كه بۆ مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی ناردووه، باس له‌وه ده‌كات پرۆسه‌كه بۆ دوای ئازادكردنه‌وه‌ی عێراق هه‌ڵبگیرێ، ئه‌مه‌ش به هه‌ڵوێستێكی نه‌رێنی له‌سه‌ر كورد هه‌ژمار نه‌كراوه و له لایه‌ن میدیا عه‌ره‌بییه‌كانه‌وه به پشتیوانی ئه‌و پرۆسه‌یه هه‌ژماریان كرد، به‌ڵام له‌لایه‌ن نووسینگه‌ی سه‌دره‌وه، ڕه‌ت نه‌كرایه‌وه.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی سعوودیه‌ش، ئه‌و وڵاته چه‌ندان جار به شێوه‌یه‌كی نا فه‌رمی و نیمچه فه‌رمی ئاماژه‌یان به‌و مافه‌ی كورد كردووه و له میدیاكانیشیان وه‌ك هه‌وڵێكی ئه‌رێیی و ڕزگاربوونی سوننه‌كان له‌ده‌ست پاوانخوازیی شعیه هه‌ژماریان كردووه، ته‌نانه‌ت هه‌ندێ میدیا باس له‌وه ده‌كه‌ن، بارزانی له‌لایه‌ن سعوودیه و ئیمارات و ئوردنه‌وه پشتیوانییه‌كی به‌رفراوانی ده‌كرێ، بڕیاریان داوه، دوو بنكه‌ی سه‌ربازیش دروست بكه‌ن كه یه‌كێكیان له هه‌ولێر و ئه‌وی تر له دهۆك بێت.